بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر" چوارشەمە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، "عوسمان ئیسماعیلی" یەکێک لە چالاکانی ناسراوی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقز دەستگیر کراوە و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە. دەستگیر کردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە کاتیکدا ڕوو دەدات کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە دانانی بارمتە بە بڕی ١٤٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو.
عوسمان ئیسماعیلی یەکێک لە سیما ناسراوەکانی شاری سەقزە و چالاکی کرێکارییە. هەروەها لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، پشتیوانی لە بنەماڵەی سیاسیان و بەندکراوان کردووە، هەروەها هاوسۆز و هاودەردی بنەماڵە داخدارەکانی ئەم شارە بووە.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە ١٠ی گوڵانی ئەمساڵدا و لەسەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و ماڵەکەیان لە لایەن ئەم هێزە پشکێندرا بوو. هەروەها عوسمان ئیسماعیلی لە ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستگیر کرابوو لەو ماوەیەدا ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکە کەسیدا ڕاگیرابوو. دواتر بە دانانی بارمتە بە بڕی ٧٢ میلیۆن تمەن ئازاد کرا. هەروەها لە خەزەڵوەری ١٣٩٤ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار، دادگایی کرا و بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا، کە لە دادگای پیداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە.
هەروەها ڕوون نییە عوسمان ئیسماعیلی ڕۆژی چوارشەمە ١٩ی ڕێبەندان، بە چ تۆمەتێک دەستگیر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی دەستبەسەر بوونی و ئەو ناوەندەی دەستگیری کردووە لەبەردەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە