ڕاپۆرتەکان، ڕایانگەیاند چوونە ژوورەوە بۆ ناو یاریگا لە "وریا غەفووری" قەدەغە کراوە.
"موجتەبا پووربەخش" پێشکەشکاری پشووی ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆن یەک ڕۆژ دوای دێربیی تاران لە تویتێکدا، ڕایگەیاند ڕێگە "بەوریا غەفوری" نەدراوە بچێتە یاریگای ئازادییەوە. پاشان "ئێران ئینتەرناشناڵ" دەستگیر کردنی کاتیی وریا غەفووری دوای دەست پێکردنی دێربیی تاران ڕایگەیاند و بانگەشەی کرد کاپیتانی پێشووی ئیستقلال ۱۰ی جۆزەردانی ۱٤۰۲، و پاش دەست پێکردنی دێربیی ئیستقلال و پێرسپۆلیس، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە و بە دەستبەند و چاوی بەستراوەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
وریا غەفووری، ئەستێرەی پێشووی یانەی نەتەوەیی ئێران و یانەی ئیستقلال، ڕۆژی ڕابردوو له دێربیی تاران ڕایگەیاندبوو کە بۆ بینین و ماڵئاوایی کردن لە فوتباڵ دەچێتە یاریگای ئازادی. بەڵام ئەو نەیتوانی لەو یاریگایە ئامادە بێت.
***
یاساکانی فیفا چی دەڵێن؟
بەڵام ئایا سپای پاسداران یان دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، دەتوانن بە شێوەی یاسایی، ئامادە بوونی یاریزانێکی فوتباڵ لە یاریگا قەدەغە بکەن؟
لە بەندی پێنجەمی مادەی ۲ی پێڕەوی ناوخۆی فیدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵ (فیفا)دا، نووسراوە: "فیفا هەوڵ دەدات دڵنیا بێتەوە لە دەست ڕاگەیشتنی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە یاریی فوتباڵدا بکەن؛ بەبێ جیاوازی ڕەگەز، تەمەن و نەتەوە."
هەڵبەت هێشتا فیفا بەشێوەی ورد، لەم بوارەدا لە کۆماری ئیسلامیدا هیچ هەوڵێکی ئەنجام نەداوە. مادەی ٤ دەڵێت: "هەڵاواردن بە هەر شێوەیەک بە دژی وڵاتێک، کەسێکی ڕاستەقینە یان گرووپێک لە کەسانی جیاواز بە لەبەرچاو گرتنی بنەچەی ڕەگەز، کەمئەندامی، زاراوە، ئایینی و سیاسی یان هۆکارگەلی دیکە، قەدەغەیە و لە ڕێگەی دەرکردن یان هەڵپەساردن، دەکرێت سزا بدرێت."
هەروەها فیدراسیونی جیهانیی فوتباڵ لەم بوارەدا هیچ جۆرە هەوڵ یان چاودێریەکی بەردەوامی بەرامبەر فوتباڵی ئێران نەبووە؛ نموونەی ئەمەش لە درێژەی گەورەترین ئاپارتایدی جێندەری لە مێژووی وەرزشی جیهانیدا، واتە قەدەغە کردنی چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ یاریگاکانی ئێران دەبینرێت.
مادەی ۱۹ی پێڕەوی ناوخۆی فیفا لە ژێر ناوی "سەربەخۆیی ئەندامان و ناوەندەکان"، جەخت دەکاتەوە کە "هەرکام لە ئەندامانی [فیدراسیۆنە نەتەوەییەکان] دەبێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا سەربەخۆ بن و نەکەونە ژێر کاریگەریی هیچ دامەزراوە و کەسایەتییەکەوە." هەروەها لە بەندی ۴ی ئەم مادەیەدا نووسراوە "بڕیاری دامەزراوەکانی دیکە یان ئەو بەڕێوەبەرانەی لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لە فیدراسیۆندا دامەزرابن، لە لایەن فیفاوە قبووڵ کراو نییە."
بەم پێیە، بڕیاری یەک یان چەند ناوەندی ئەمنییەتی و دادوەریی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری کردن لە ئامادە بوونی وریا غەفووری لە یاریگای ئازادی، یان لەمە بەداوە لە یاریگاکانی دیکە، بە پێچەوانەی ڕێساکانە.
بەڵام یاساکانی فیفا لە بەشی ئینزیباتیدا، بابەتەکە بۆ قەدەغە کردنی چوونە ژوورەوەی وریا غەفووری قورستر دەکاتەوە.
چی دەزانین لەسەر پرۆسەی قەدەغەی بەشداریکردن لە یاریگاکاندا؟
گرووپی "پارێزەرانی ئۆلیەرز" (Olliers Solicitors) لە بریتانیا، لێکۆڵینەوەی لەسەر تەواوی ئەو ئەگەرانە کردووە کە لەوانەیە ڕێگری و بەربەست بۆ "لایەنگرێک"، "ڕاهێنەرێک"، "بەڕێوەبەری یانە یان فیدراسیونێک" و "یاریزانێک" لە یاریگای فوتباڵدا دروست بکات.
لە دەستپێکی ڕاپۆرتێکی ورد کە لەسەر چۆنیەتیی ئەگەرەکانی قەدەغە کردن لە چوونە ژوورەوەی یاریزانان بۆ یاریگاکان [چ بۆ سەیر کردن لەسەر سەکۆکانەوە، چ وەک یاریزانێک لە زەمینی کێبڕکێدا" نووسراوە هاتووە: "کاتێک کە لە دەروەی دادگا بڕیارێک دەردەچێت، فەرمانی ڕێگری کردن لە فوتباڵ لە لایەن پۆلیسی [هێزە ئەمنییەتییەکان] جێبەجێ ناکرێت."
لەم ڕاپۆرتەدا جەخت دەکرێتەوە کە قەدەغە کردنی ڕۆیشتن بۆ یاریگاکان، تەنیا بۆ ڕێگری کردن لە توندوتیژی و هولیگانیسمە و بۆ جێبەجێ کردنیان، پێویستیی بە جەخت کردنەوە و ڕاپۆرتی فیدراسیونی فوتباڵ و هەروەها بڕیاری دادوەری دادگایەک نییە.
بە واتایەکی دیکە، وریا غەفووری تەنیا کاتێک دەتوانرێت بۆ چوونە ناو یاریگا ڕێگری لێ بکرێت کە پێشینەی هەڵسوکەوتی توندوتیژیی لە یاریگاکاندا هەبێت و بێگومان پێش دێربیی تاران بە شێوەیەکی یاسایی لە کۆ بوونەوەی دادگادا بە ئامادە نەبوون لە یاریگاکاندا سزای یاسایی بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتی گرووپی پارێزەرانی ئۆلیەرزدا هاتووە کە دادگا دەبێت کاتی بێبەش کردن لە دادگادا دیاری بکات. هەروەها کەسی بێبەش کراو لە ڕۆیشتن بۆ یاریگا، مافی ئەوەی نابێت لە ناوچە دیاری کراوەکانی دەوروبەری یاریگاکاندا ئامادە بێت.
مەنەویاتی عەلی خامنەیی لەسەر وریا غەفووری چۆن جێبەجێ کرا؟
وریا غەفووری سێشەمە ۹ی جۆزەردان، لە ڵاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاند کە بە شێوەی فەرمی ماڵئاوایی لە فوتباڵ دەکات.
بەڕێز غەفووری لە ستۆریی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیبووی کە بۆ بینینی یاریی تیمەکانی ئیستقلال و پەرسپۆلیس لە یانەی کۆتایی فوتباڵی ئێراندا دەچێتە یاریگای ئازادی تا وێڕای بینینی کێبڕکێیی تیمی پێشووی خۆی لەگەڵ پەرسپۆلیس، بە شێوەی فەرمی ماڵئاوای لە فوتباڵ بکات.
وریا غەفووری هاوینی ساڵی ۱٤۰۱، بە بڕیاری سەرداری پاسدار "مستەفا ئاجورلو" لە تیمی ئیستقلال دەرکرا. دواتر چووە تیمی فوتباڵی فولاد بەڵام لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر شوێنی ڕاهێنانی تیمی فولاد، لەبەرچاوی منداڵەکانی و هاوڕێکانی دەستگیریان کردبوو. یانەی فولادی خوزستان لەو دوای ئازادیی وریا غەفووری، بەشێوەی یەک لایەنە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
فیدراسیۆنی فوتباڵی کۆماری ئیسلامی و ناوەندە ئەمنییەتییەکان، ڕێگەیان بە یانەی پەیکان نەدابوو کە ویستبووی لەگەڵ وریا غەفووری گرێبەست واژۆ بکات. پاشان یانەکانی دیکە لە دانوستان و بەستنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە قەدەغە کران.
بەڕێز غەفووری لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی لەسەر دۆخی نالەباری سیاسی، قەدەغە کردنی چوونی ژنان بۆ ناو یاریگاکان، سەرکوتی ناڕازیان، لەسێدارەدانی "نەوید ئەفکاری"، خۆسووتاندنی "سەحەر خودایاری" ناسراو بە "دختر آبی"، تەقە کردنی سپای پاسداران لە فڕۆکەی ئۆکراینی و کوشتنی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" یان تەنانەت سیاسەتە دەستدرێژیکارانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاردانەوەی هەبوو. هەر بەو هۆیەشەوە تەنانەت کەوتە بەر تووڕیی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی.
لە مانگی ڕێبەندانی ۱۳۹۷دا، عەلی خامنەیی لە بەشێک لە وتارەکانی خۆیدا بە ڕوونی فەرمانی بە "عەلی کەریمی" و "وریا غەفووری" کردبوو بێدەنگی هەڵبژێرن و بە شێوەی هەڕەشەئامێزانە پێیانی وت لە بیری نەکەن ئەمنییەتان لە کوێو هاتووە.
۱۱ی سەرماوەزی ۱٤۰۱، گرووپی هاکەری "بلەکریوارد"، لە دوای بەدەست هێنانی زانیارییە هەواڵدەرییەکانی "فارس"، سەر بە سپای پاسداران کۆمەڵێک بەڵگەی بڵاو کردەوە کە نیشان دەدات "مێهدی تاج"، بە بەڵێنی "جێبەجێ کردنی مەنەویاتی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە فوتباڵی ئێران" و بە گوشار و پشتیوانیی سپای پاسداران، بە سەرۆکایەتیی ئەم فیدراسیۆنە گەیشتووە.
سەیر نییە کە فیدراسیۆنی فوتباڵی کۆماری ئیسلامی بۆ وەلانانی سیمایەک وەک وریا غەفووری هەوڵ بدات، بەڵام قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئەم یاریزانە بۆ یاریگاکان، پێویستی بە پێشکەش کردنی بەڵگە هەیە لە لایەن فیدراسیۆنی فوتباڵ بە پشتبەستن بە هەڵسوکەوتی وریا غەفووری بۆ ئاڵۆز کردنی کەشی یاریگاکان و هاندانی "هۆلیگانیزم" و پێکهێنانی دادگای یاساییە.
بەڵام مەنەویاتی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی فەرمان بەوە دەکات لە بێدەنگیی فیدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵ وریا غەفووری لە چوون بۆ یاریگاکان بێبەش بکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە