سامان پاشایی هاوڵاتیی خەڵکی سەقز و پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی گەنجانی جیهان ڕۆژی دووشەمە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.
ئەم هەواڵە لە لایەن سەردار پاشایی برای سامان پاشایی و یەکێک لە چالاکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و دانیشتوویی دەرەوەی وڵات لە تویتێکدا بڵاو کرایەوە.
بەڕیز پاشایی لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیتلاعات برا بچووکەکەم سامان پاشاییان دەستگیر کردووە. ئەو پاڵەوانی سێهەمی زۆرانبازی گەنجانی جیهانە. پێشتر هێزە ئەمنییەتییەکان بنەماڵەکەم لەوانە دایک و باوکمیان دەستگیر و لێپرسینەوەیان لێ کردبوون. خۆشحاڵم کە چیتر لەم دنیایەدا نین تا لەمە زیاتر بە دەست حکوومەتێکی ترسەنۆکەوە ڕەنج بکێشن."
دیروز ماموران اطلاعات برادر کوچکترم #سامان_پاشایی را بازداشت کردند. او قهرمان سوم کُشتی نوجوانان جهان است. پیشتر ماموران اعضای خانوادهام از جمله پدر و مادرم را بازداشت و بازخواست کرده بودند. خوشحالم که دیگر در این دنیا نیستند تا بیش از این از دست یک حکومت ترسو رنج بکشند. pic.twitter.com/WB9YNo8kna
— Sardar Pashaei (@sardar_pashaei) July 3, 2023
برا بچووکەکەم بەڕێز پاشایی، جگە لە پاواڵەوانی زۆرانبازی، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی ئازادی سەقزە و لە ئامادە کردنی کتێبی "آماده سازی ورزشکاران جوان(لەگەڵ چەند توێژەری دیکەدا)" ڕۆڵی هەبەووە.
لەم دواییانەدا گوشار خستنە سەر دەورووبەر و نزیکانی چالاکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕووی لە زیاد بوون کردووە. پێشتر سەجاد شەهرابی پێشکەشکار و بێژەری ڕادیۆ و تێلێویزیۆن کە برای شیما شەهراب سەرنووسەری ئێران وایەرە دەستگیر کرابوو کە لە ئەنجامدا لە ۲۰ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە بە بڕی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا عامر دادئافەرین و محەمەد مولازمی، کۆڕ و برای فەریبا بەلووچ، چالاکی مەدەنی دانیشتوی لەندەن، لە ئێرانشەهر دەستگیر کراون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە لە ساڵڕۆژی کوژرانی حکوومەتی ژینا ئەمینی گوشار خستنە سەر چالاکانی مەدەنی و دەستگیر کردنیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەقز زیادی کردووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە حەوتووی ڕابردوودا چەند هاوڵاتی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئازاد و ئەفخەم مورادیان دەستگیر کراون، شایانی باسە لەسەر شوێن و ناوی ئەو ناوەندەی دەستگیری کردوون هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە