سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "عەباس دادوەر"، خەڵکی مەهاباد و "فەخرەدین مەنگوڕنژاد"، خەڵکی شنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجێکرا.
ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو برا لە ڕێگای تاڤگەی شەڵماشی سەردەشت، دەستبەسەرکران دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
تێبینییەکەت بنووسە