close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

برینداربوونی چووار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکومەت و تەقینەوەی من

۱۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
برینداربوونی چووار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکومەت و تەقینەوەی من

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد میرانی و ئەبووبەکر ڕوستەمیان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوویش هەر لەم ناوچە سنوورییەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەتا حسەینی و ئەفشین نەزەری بە هۆی لێدان یان دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٧ی مارس) لە ناوچەی سنووریی نەوسوود مینێک بە دەستەیەک کۆڵبەردا تەقیوەتەوە کە بە هۆی ئەم ڕووداوەوە محەممەد میرانی ئەندامێکی جەستەی لە دەست داوە و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوانیش بە ناوی ئەبووبەکر ڕوستەمیان پارچەی مینەکەی بەر کەوتووە و هەردوو قاچەکەی بریندار بووە.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕەشەمە کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵانی خەڵکی پاوە بە ناوی عەتا حسەینی هەر لەم ناوچە سنوورییەدا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گوللەیەک بەر سینگی کەوتووە و بە سەختی برینداری بووە.

هاوکات هەر لە سنووری نەوسووددا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئەفشین نەزەری دوای ئەوەی لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەستبەسەر کراوە، کەوتووەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەی ئەم هێزانەوە و لە لای دەموچاوەوە بریندار کراوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت کە لە مانگی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی فەرید ڕووبینا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوانی پارێزگای کوردستاندا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست داوە.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

سیاوەش حەیاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

۱۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سیاوەش حەیاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا