close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

هەشت ڕۆژ لەسێدارەدراون؛ بەڵام تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
ثمانه قدرخان
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
بنەمالەکانی "مۆحسێن مەزلووم"، "محەممەد فەرامەرزی"، "وەفا ئازەربار" و "پێژمان فاتحی" خوازیاری ڕادەست‌کردنەوەی تەرمی رۆڵەکانیانن
بنەمالەکانی "مۆحسێن مەزلووم"، "محەممەد فەرامەرزی"، "وەفا ئازەربار" و "پێژمان فاتحی" خوازیاری ڕادەست‌کردنەوەی تەرمی رۆڵەکانیانن
ئەفسانە یوسفی، دایکی پێژمان فاتحی داوا دەکات کە کۆماری ئیسلامی تەرمی کوڕەکەی بدەنەوە
ئەفسانە یوسفی، دایکی پێژمان فاتحی داوا دەکات کە کۆماری ئیسلامی تەرمی کوڕەکەی بدەنەوە
ماریا مەحمودی دەڵێت کە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە بنەماڵەکانی چووار زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوی کورد کردووە
ماریا مەحمودی دەڵێت کە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە بنەماڵەکانی چووار زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوی کورد کردووە

زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر لەسێدارەدانی هەر یەکە لە "مۆحسێن مەزلووم"، "محەممەد فەرامەرزی"، "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی" چووار زیندانی کورد تێدەپەڕێت. ئەوان ڕۆژی دوشەممە ۹ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارەدران.

بەڵام تا ئێستا تەرمی ئەو چووار کەسە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە، بۆ ئەوەی بەخاکیان بسپێرن. بنەماڵەکان دەڵێن تەنانەت دوای لە سێدارەدرانیشیان، حکومەت نەیهێشتووە کە ئەوان چاویان بە ڕۆلەکانیان بکەوێ.

دایکی "پێژمان فاتحی" لە گفت‌وگۆیەکدا بە بە ئێران‌وایری گووت: «دوایین جار پێژمانم بە زیندوویی دیت و خودا حافیزیم لێکرد و هاوارم لێکرد کە پێژمان خودا گەورەیە. باوەڕناکەم پێژمانیان ئێعدام کردبێ، ئەگە ئەوشتە ڕوی دابا تەرمی بێ گیانی کوڕەکەمیان دەدامەوە.»

هاوکارانمان لە بەشی فارسی ئێران‌وایەر گفت‌وگۆیەکیان لەگەڵ هەر یەکە لە دایک و هاوژینی پێژمان فاتحی و هاوسەری محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی کردووە کە لێرە بەشێکی کەوتووەتە بەر دیدی ئێوە.

چووار بەندکراوی سیاسی کورد کە بە تۆمەتی "سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل" لەلایان حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ۸ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ بانگی بەیانی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لەسێدارەدران.

ئەو چووار کەسە کە ئەندامی"حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران" بوون، ڕۆژی ۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱۴۰۱، لە گوندێکی دەوروبەری ورمێ لە لایان وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

دوای لە سێدارەدانیان، وەزارەتی ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەکان بە هەڕەشە کردن لە بنەماڵەی ئەو چووار کەسە، پێشیان لە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە مەڕاسمێکی پرسە و دڵنەوایی گرت. تەنانەت بەریان لە گردبوونەوەی بنەماڵەی لەسێدارەدراوان لە ماڵەکانی خۆشیان گرت و بنەماڵەکان ناچاربوون پرسە و سەرەخۆشییان بەرنە ماڵی خزم و ئاشناکانیان بوون.

بەیان عەزیمی، هاوژینی پێژمان فاتحی دەڵێت کە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا هەوڵمان داوە کە بتوانین تەرمەکانیان وەربگرینەوە و بە خاکیان بسپێرن. ئێمە نامەمان بۆ ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ناردووە و لەو وڵاتانەشدا کە تەیدا دەژین وەکوو، داوای یارمەتیمان لە نوێنەرانی پەرلەمان کردووە تا ڕووبەڕووی ئەو پرسە بینەوە کە دژی مافەکانی مرۆڤە.

عەزیمی دەڵێن کە دزینی پەیکەری هاوژینەکانی ئێمە دژی یاسا و شەرع و بەهاکانی مافەکانی مرۆڤە.

ماریا مەحموودی، هاوژینی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بە پێداگەری لەسەر ئەوەی پرسی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو چووار زیندانییە هەوڵی هەموو ڕۆژەی بنەماڵەکان بووە، بە ئێران‌وایەر دەڵێت: «کاتێک بنەماڵەی هاوژینم، لە ڕۆژی لە سێدارەدانیان‌دا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی دەچن، پێیان دەڵێن کە نە جەنازەکەییتان پێشان دەدەین نە ڕادەستی ئێوەیان دەکەینەوە کە بە خاکیان بسپێرن. دووای سێ یا چووار مانگی دیکە خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە و پێتان دەڵێین کە لە کوێ بەخاکمان سپاردوونە».

ماریا مەحموودی دەڵێت کە "ڕوون نییە ئەو گڵکۆیەی بە بنەماڵەکان نیشان دەدرێ، گڵکۆی ئەو چووار کەسە ئێعدام کراوەن یانا، ڕوون نییە لە کوێ ئەوان دەنێژرێن."

مەحموودی دەشڵێت: «بنەماڵەی هاوسەرەکەم داوایان لە هێزەکانی زیندان کردبوو کە بۆ دوایین جار تەرمی ئازیزانیان ببینن، بەڵام ئەوان کوتبوویان هەمووشتێک تەواو بووە ڕۆڵەکانتان لێرە نین و داوایان لێکردبوون کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.»

هێزە ئەمنییەکان لەترسی گردبوونەوەی بنەماڵەکان تا مەیدانی ئازادی وەدوایان کەوتبوون

بە وتەی ماریا مەحموودی، دووای ئاخرین چاوپێکەوتنی بنەماڵەی ئەو چووار زیندانییە، دو ماتۆڕسوار لە هێزە ئەمنییەکان وە شوێن بنەماڵەکان کەوتبوون تا گەیشتبوونە مەیدانی ئازادی و لەوێوە بچنە شارەکانیان. ئەوان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان نەچووبوونە کەرەج، بەڵکوو لە تارانەوە بە دەربەست و ماشێنی کرێ چووبوون.

ئەفسانە یوسفی، دایکی پێژمان فاتحی، لەگەڵ ئەوەی قسان دەکات، بوغزی کردووە و دەڵێت: «نزیکەی کاتژمێت ٢ و نیو یا ٣ی نیوەڕۆی ٨ی بەفرانبار چاوم بە پێژمان کەوت. دووای چاوپێکەوتنەکەمان دوو لاپەڕە کاخەزیان پێداین و گوتیان بەیانی زوو بیبەن بۆ دیوانی باڵای دادی ئێران و پێژمان ڕزگات بکەن».

ئەو لاپەڕەیە کە داویانە بە بنەماڵەی پێژمان فاتحی، ئێران‌وایەر بینیویەتی و لە ڕاستیدا داواکاری نووسراوی بنەمالەی فاتحییە بۆ ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی کوڕەکەیان.

دایکی پێژمان فاتحی لە درێژەدا دەلێت: «ئاگام لە بنەمالەکانی دیکە نەبوو. بەڵام بۆ ئەوەی یەکەم کەس بم و بەیانی زوو بچمە ناو دادگای باڵاوە، لەگەڵ بنەماڵە چووینە بەردەم بینای دادگای باڵای ئێران. داخرابوو و زۆر ساردبوو. بارودۆخی منیش باش نەبوو. کچەکەم حەبەکانی پێدام و خەوم لێکەوت. ئەو کاتەی کە من خەوم لێکەوت، پێژمان لە سێدارەدا. لەناکاو کچەکەم وتی دایکە لە خەو هەڵسە و پرسیاری لێکردم بە باشی بیرت دێت کە پێژمان چی لێپرسی و چی گووت؟ باش بیربکەوە. منیش وەڵامم دایەوە، کە پێژمان گووتی بۆم مەگرین و شینم بۆ مەگێرن. کچەکەم گووتی دایە ئیتر هیوایەک نەما، پێژمان لە سێدارەدا، هەستە با بڕۆین».

دایکی پێژمان دەڵێت کە تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەی مۆحسین مەزلوم کردووە، دایکی ئەو پێی گووتوونە کە بچنە زیندانی قەزڵحەسار بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان.

ئەفسانە یوسفی دەگێڕێتەوە کە کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ زیندان، یەکێک لە ئەفسەرانی زیندان زۆر خراپ مامەڵەی لەگەڵدا کردووە: "بێڕێزی بە ئێمە کرد و وتی لێرە نین".

ئێرە شوێنی ئالوودەبووان و دز و بکوژەکانە. دەریان کردین، لە ڕاستیدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنەداین بچینە ژوورەوە. هەندێک خێزان چوونە زیندانی ئەڤین، بەڵام ئەوانیش هیچیان دەست‌ نەکەوت.

"تا دەوروبەری نیوەڕۆ لە تاران ماینەوە. ئێمە تەرمی ئازیزانمان نەبینی، گۆڕێکیان نیشان نەداین، وەک پێویست زانیارییان پێنەداین، ئیتر ئاوا ناچار بووین بگەڕێینەوە گوندەکەمان".

من ناگریم، چونکە دڵخۆشم کە چیتر پێژمان ئەشکەنجە نادرێت

ئەفسانە یوسفی، دایکی پێژمان دەڵێت:«ئەگەر تا ئەمڕۆ توانیومە لەسەر پێ بوەستم، قسە بکەم و نەگریم، ئەوە لەبەر ڕێزگرتنە لە ئیرادەی پێژمانی کوڕم. پێژمان جێگای شانازییە بۆ من و بنەماڵەکەم و هەموو ئەو ئێرانیانەی کە ستەمیان لێ کراوە. ئەمڕۆ ناگریم، چونکە دڵخۆشم کە چیتر پێژمان ئەشکەنجە نادرێت».

دەشڵێت: «وەک دایکێک چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کۆماری ئیسلامی لە کوڕەکەم خۆش بێت و ئازادی بکات، بەڵام نەیکرد و پێژمانی لە سێدارەدا. بەڵام وەک ئێرانییەک و دایکێک چاوەڕێی ئەوەم کە کۆماری ئیسلامی تەرمی کوڕەکەم ڕادەست بکاتەوە، تەرمەکەم پیشان بدات. کورە زیندووەکەمیان پێ نەدامەوە، تەنانەت کوڕە مردووەکەشم. بەڵێنم بە کوڕەکەم‌دا کە ناگریم، بەڵکوو بۆ دڵنەوایی دڵم وەک دایکێکی هەژاری دڵشکاو تەرمەکەی بدەنەوە پێمان. دەمەوێت کوڕەکەم گۆڕێکی هەبێت و بچمە سەر گۆڕەکەی تا دڵم ئارام بکاتەوە. دواتر بە سەباحی کوڕی دەڵێم ئەمە گۆڕ و ناوی باوکتە.»

"بڵێن ئەفسانە شێتە، بەڵام تەرمی کەرەکەم نەبینی و ڕەنگه زیندوو بێت

دایکی پێژمان دەڵێت: «ڕەنگە بڵێین ئەفسانە شێت‌بووە، بەڵام من دەڵێم لەوانەیە درۆیان لەگەڵ کردبین و هەر منداڵەکانی ئێمەیان لە سێدارە نەدابێت، چونکە من هیچ تەرمێکم نەبینیوە. من کوڕەکەمم بە زیندووی بینی، باوەڕ دەکەیت ئەگەر لە شوێنی من بوویتایە؟ کۆماری ئیسلامی هەموو گیانی درۆیە. من تەرمی کوڕەکەمم نەبینیوە، هەستێک لەناو دڵمدا دەڵێت، هێشتا پێژمان لە ژیاندایە. پەژمانیان شاردووەتەوە. هێشتا باوەڕم ناکەم».

ئەگەر قسە بکەن هەمووتان دەبەین

ماریا مەحمودی، هاوسەری محەممەد فەرەمەرزی دەڵێت، لەو ڕۆژەیەوە کە هەواڵی لەسێدارەدانیان گەیشت، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات چاودێری ماڵی هەر چوواریان دەکەن. ڕێگەیان نەدەدا کە کەس بچێتە ماڵی بابی هاوسەرەکەم.

هاوژینی محەمەد فەرەمەرزی لە درێژەدا دەڵێت: «هێزە ئەمنییەکان لە ترسی ئەوەی نەوەک رادەست‌کردنەوەی تەرمەکانیان ببێتە دروست‌بوونی کۆبوونەوەی جەماوەری گەورە، تەرمەکانیان راگرت و دەستیان بەسەردا گرتن. بەڵام خەڵکی کوردستان بێ دەنگ نابن و تۆڵەی ئەو گەنجانە دەکەنەوە.»ماریا دەشڵێت کە هەڕەش لە بنەماڵەکان کراوە کە ئەگەر دەنگ هەڵبڕن و ناڕەزایەتی پیشان بدەن، ئەوە هەموویان دەگرن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

دادگایی‌کردنی سێ پارێزەر لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگایی‌کردنی سێ پارێزەر لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە