close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەقزی لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا کوژرا

۱۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرێکی سەقزی لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا کوژرا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٢ ساڵان بە ناوی "عەلی زەرغامی" لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز لە ئەنجامی دەسڕێژی "هێزە سنوورپارێزەکان"ی ڕژیمی ئێراندا گیانی لەدەست‌دا.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی "میشیاو"ی سەر بە "سەرشیو"ی سەقز لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی کوژراوە.

عەلی زەرغامی، ٥٢ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی "ساری باخ"ی شاری تیکاب و دانیشتووی سەقز بوو.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت کە لە ڕێبەندانی ١٤٠٢دا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای سنه بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی فەرید ڕووبینا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوانی پارێزگای سنەدا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست داوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرتی تایبەت

ئایا عێراق شارۆمەندی لە سەرکردەکانی حیزبە کوردییە ئێرانییەکان دەستێنێتەوە؟

۱۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ئایا عێراق شارۆمەندی لە سەرکردەکانی حیزبە کوردییە ئێرانییەکان دەستێنێتەوە؟