close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

بە بەشداری هەزاران کەس، فریار ئەمینی‌پوور لە ئایچی بەخاک‌سپێردرا

۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕۆژی هەینی ٦ی رێبەندان، مەراسیمی به خاک‌سپاردنی "فریار ئەمینی‌پوور" لە گوڕستانی ئایچی سەقز بەڕێوەچوو
ڕۆژی هەینی ٦ی رێبەندان، مەراسیمی به خاک‌سپاردنی "فریار ئەمینی‌پوور" لە گوڕستانی ئایچی سەقز بەڕێوەچوو
پێشتر هێزە ئەمنییەکان گوشیاریان خستبووە سەر بنەماڵەی "فریار ئەمینی‌پوور" کە مەراسیمی ئەسپاردەکردنی جەماوەری نەبێت
پێشتر هێزە ئەمنییەکان گوشیاریان خستبووە سەر بنەماڵەی "فریار ئەمینی‌پوور" کە مەراسیمی ئەسپاردەکردنی جەماوەری نەبێت
"فریار ئەمینی‌پوور" پێشتر لە لێدوانێکدا بە میدیاکارانی ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی کێشەی ماڵییەوە، ناچار بووە پەنا بۆ کۆڵبەری بەرێت.
"فریار ئەمینی‌پوور" پێشتر لە لێدوانێکدا بە میدیاکارانی ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی کێشەی ماڵییەوە، ناچار بووە پەنا بۆ کۆڵبەری بەرێت.
لە مەراسیمی به خاک‌سپاردنی "فریار ئەمینی پوور"دا هەزاران هاووڵاتی بەشداربوون
لە مەراسیمی به خاک‌سپاردنی "فریار ئەمینی پوور"دا هەزاران هاووڵاتی بەشداربوون

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاوبوونەتەوە، ڕۆژی هەینی ٦ی رێبەندان (٢٦ی ژانڤییە)، مەراسیمی به خاک‌سپاردنی "فریار ئەمینی‌پوور"، وەرزشڤانی کورد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆچی دوایی کردبوو، بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی لە گوڕستانی ئایچی سەقز بەڕێوەچوو.

فریار ئەمینی‌پوور، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی پێشووی یانەی نیشتمانیی "مۆی‌تای" ئێران بوو کە بە ناوی  لەژیونێڕی یانەی "کەمپ تایگەر"ی تایلەندبوو.

فریار ئەمینی‌پوور ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار لە وڵاتی تایلەند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست‌دا. ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم پاڵەوانەی گۆڕەپانی وەرزشی مۆی‌تای بە بەشداری هەزاران هاونیشتیمانی بەڕێوەچوو. ئەوە لەکاتێک‌دایە کە پێشتر هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گوشیاریان خستبووە سەر بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئەوەی مەراسیمی ئەسپاردەکردنی جەماوەری نەبێت.

لەم مەراسیمەدا، جگە لە هەزاران هاووڵاتی، کاک ئەمجەد و ئەشکان ئەمینی باوک و برای مەهسا ژینا ئەمینی و هەروەها بنەماڵە و کەسوکاری "فەرهاد سەلیمی" مامۆستای ئایینی کە چەند ڕۆژ لەوەمبەر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای لە سێدارە‌دانی جێبەجێ‌بوو، ئامادەبوون.

پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندبوو که دووای کۆچی دووایی ئەم ورزشڤانە و شەپۆلی هاوسۆزیی بەرینی جەماوەر لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکان هۆشداریان دابوو بە بنەماڵەی ئەمینی‌پوور کە نابێ رۆڵەکەیان لە مەراسیمی جەماوەری‌دا بە خاک بسپێرن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەمینی‌پوور، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی وەک فەرمانداری سەقز و ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەگەر مەراسیمی بەخاک‌سپاردنی فریار وەک مەراسیمی ڕۆی بەخاک‌سپاردنی مەهسا ژینا ئەمینی بێت، مەراسیمەکە توندوتیژی تێدەکەوێت و بەرپرسیارەتییەکەی ناکەوێتە ئەستۆی ناوەندە فەرمییەکان.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکاری پێویستیان نەداوەتە بنەماڵەی ئەمینی‌پوور بۆ گواستنەوەی تەرمی رۆڵەکەیان. گواستنەوەی تەرمی ناوبرا پاشی دوو حەوتە و بەدواداچوونێکی زۆری بنەماڵەکەی مسۆگەربوو.

ئەم پاڵەوانەی "مۆی‌تای" پێشتر لە لێدوانێکدا بە میدیاکارانی ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی کێشەی ماڵییەوە، ناچار بووە پەنا بۆ کۆڵبەری بەرێت.

مەهسا ژینا ئەمینی، ڕەمزی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادیش ساڵی ڕابردوو هەر لەو گۆڕستانە بە خاک‌سپێردرا. ئەوەش وایکرد کە ناوی ئایچی لە ئێران و جیهان‌دا ناوبانگ بداتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

تۆرێنتۆ؛ کێ‌بوون ئەوانەی هێرشیان کردە سەر میلاد محەممەدی و ڕۆژنامەڤانان؟

۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
ثمانه قدرخان
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
تۆرێنتۆ؛ کێ‌بوون ئەوانەی هێرشیان کردە سەر میلاد محەممەدی و ڕۆژنامەڤانان؟