close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەڕێوەچوونی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازای لە کوردستان

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان

بە دوای بانگەوازی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ  شەمە ١ی خەزەڵوەرەی ١٤٠١، مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد. 

بەپێی ئەو وێنانەی کە لە لاپەڕەی تایبەت بە ڕێکخراوە پیشەییەکان بڵاو بووەتەوە، مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، مەریوان، جوانڕو و کامیاران بە نووسینی دروشم لەسەر پلاکاردەکانیان مانیان گرت و نەچوونە سەر کلاس و پۆلەکانیان.

مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، مەریوان، جوانڕو و کامیاران لەسەر ئەو پلاکاردانەی کە بە دستیانەوە بوو ئەم دورشمانەیان بە زمانی کوردی و فارسی نووسیبوو: "امنیت روانی دانش‌آموزان را بە هم نزنید"، "معلم زندانی آزاد باید گردد"، "آزادی بی‌قید و شرط دانش‌آموزان"، "شان و منزلت مدرسه و دانشگاه از هر حکومتی بالاتر است"،"گیانم بە قوربانی قوتابیانم" و "ژن، ژیان، ئازادی."

 مانگرتنی ئەمڕۆی مامۆستایان بە دوای بانگەوازی  شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان، بەڕێوە دەچێت.

 لەم بانگەوازەدا کە بۆ ڕۆژی یەکشەمە ١ی خەزەڵوەر تاکوو دووشەمە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دیاری‌ کراوە. 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزە ئەمنیەتییەکان پاش بانگەوازی شورای هەماهەنگی دەستیان کردووە  بە دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی ناڕازی لە شارە جیاوازەکان.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

جەنەت بە سەر ئاسمانی بەرلینەوە

۳۰ ڕەزبەری ۱۴۰۱
جەنەت بە سەر ئاسمانی بەرلینەوە