close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دوو خوێندکاری باشترین زانکۆی ئێران بەیەکەوە بە ٣٢ ساڵ زیندان سزادران

۵ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو خوێندکاری باشترین زانکۆی ئێران بەیەکەوە بە ٣٢ ساڵ زیندان سزادران

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، هەر کامە لە "ئەمیرحسێن مورادی" و "عەلی یونسی"، دوو خوێندکاری زانکۆی شەریفی تارانی بە ١٦ ساڵ زیندان سزادا.

بەپێی بڕیاری لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران، ئەو دوو خوێندکارە بە تۆمەتگەلی "ئیفسادی فی‌لئەرز" و "پیلانگێڕی و بانگەشە لەدژی کۆماری ئیسلامی" بە زیندان سزادراون.

"تەسنیم"، ئاژانسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠١ ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئەو دوو خوێندکارە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ لەکاتی ئەنجامدانی "چالاکیی تیرۆریستی"دا دەستگیر کراون.

دوایین دانیشتنی دادگایی عەلی یونسی و ئەمیرحوسێن مورادی ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ بەڕێوەچووبوو.

عەلی یونسی، خوێندکاری ئەندازیاریی کامپیوتێر و ئەمرحسێن مورادی، خوێندکاری فیزیکی زانکۆی شەریفی تاران ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ دەستگیر کران و ماوەی ٥٩ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی دا ڕاگیران.

ئەو دوو خوێندکارە بۆ ماوەی ساڵێک بێبەش بوون لەوەی پارێزەریان هەبێت و لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیاندا بە سەختی ئەشکەنجە دراون.

مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠، "غوڵامحسێن ئیسماعیلی"، وتەبێژی دەزگای داد بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە ئەو دوو خوێندکلارە پەیوەندییان بە سازمانی موجاهدینی خەلقەووە هەبووە. بەڵام بنەماڵكەی ئەو خوێندکارانە ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردەوە.

عەلی یونسی براوەی مەدالیا زێری ئۆلەمپیادی جیهانیی ئەستێرەناسی و ئەمیرحسێن مورادی براوەی مەدالیای زێوی ئۆلەمپیادی ناوخۆی ئەستێرەناسییە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ورچێک لە ئەردەبیل بەهۆی پەلامار و لێدانی خەڵک کوژرا

۵ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ورچێک لە ئەردەبیل بەهۆی پەلامار و لێدانی خەڵک کوژرا