هەواڵدەری "بۆرنا" سەر بە وەزارەتی وەرزش و گەنجان، هەواڵی دەستگیر کردنی "وریا غەفووری" یاریزانی تیمی فوتباڵی فولادی خوزستان و کەپیتانی ئیستقلالی بڵاو کردەوە.
بۆرنا، ئاماژەوی بەوە کردووە، کە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەم یاریزانە ناسراوەی فوتباڵی ئێران "سوکایەتی کردن و شکاندنی تیمی نەتەوەیی فوتباڵ" و "پڕۆپاگاندە لە دژی رژیم" بووە.
وریا غەفووری یاریزانێکی کوردە لە فوتباڵی ئێراندا، لە درێژەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی ئە هەڵوێستانەی گرتوویەتی ناوبانگی دەرکردووە و لە دەگمەنترین یاریزانانی فوتباڵی ئێران بووە لە تەواوی ڕووداوەکانی ئێراندا لە چەند ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی لە خەڵک کردووە لەوانە "ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەزەڵوەری ٩٨"، "خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی بە هێرشی مووشەکی سپا"، "لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری" و"ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەمساڵ" پاڵپشتی لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد.
دەستگیری و دەستبەسر کردنی یاریزانانی فوتباڵی ئێران لە سەرەتای دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکانەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە. "حوسەین ماهینی" و"کاوە ڕەزایی" یەکەمین یاریزانانی فوتباڵی ئێران بوون کە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکان و سپای پاسدارانەوە دەستگیر کرابوون.
هەنووکە تیمی فوتباڵی ئێران بەشداری جامی جیهانی دەکات. "مەهدی تاریمی" هێرشبەری ئەم تیمە لە وڵامی پەیامنێری فیفا کە سەبارەت بە سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران پرسیاری لێکرابوو، لە وڵامدا وتبووی: "من سیاسی نیم."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە