close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

حیشمەتوڵا تەبەرزەدی بە ٤٥ سال و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

۵ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"حیشمەتوڵا تەبەرزەدی"، سکرتێری "بەرەی دێمۆکراتیکی ئێران" و یەکێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان‌دا بە ٤٥ سال و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

موحەمەد موقیمی، پارێزەری حیشمەت تەبەرزەدی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی تویتێکەوە، جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نوسیویەتی: "ئەم سزادانە نایاسایی و ناشەرعییە، سزای کۆتایی نییە و دەتوانین بەرامبەری ناڕەزایەتی دەرببڕین. بەڵام حیشمەت تەبەرزەدی دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ناناسێت و ناڕەزایەتیی دەرنابڕێت."

حیشەمتوڵا تەبەرزەدی، چالاکی سیاسی لە هەشت مانگ پێشەوە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی، بە شێوەی کاتی دەستگیر کراوە و حەوتووی ڕابردوو لە ڕیگەی بڵاو کردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵ لە زیندانی ئیسفەهانەوە بە ئاماژەدان بە ناڕەوا بوونی دادگای کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاندبوو کە لە دادگادا بەشداری ناکەم و ناچمە ژێر باری دۆسییەسازیی ساختەوە.

بەڕێز تەبەرزەدی لەم نامەدا نووسیبووی کە ئەو بە "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی، بێڕێزی کردن بە ڕێبەر، هاوکاریی لەگەڵ دەوڵەتی دژبەر، بێڕێزی کرن بە ئایەتوڵا خومەینی، موحارب، ئەفساد فیلئەرز، ورووژاندن و دنەدانی خەڵک بۆ جەنگ و کوشتار لەگەڵ یەک‌تر بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات" تۆمەتبار کراوە.

ئەم چالاکە سیاسییە لە بەشی کۆتایی نامەکەی‌دا نووسیویەتی: "هەزار جار پەتی سێدارە ماچ ئەکەم، بەڵام ناچمە ژێر باری درۆ و دۆسییەسازییە ساختە و بێ بنەماکانەوە."

بەڕێز تەبەرزەدی پێش‌تر لە دوو دۆسییەی دیکەی تایبەت بە هەشتاکانی هەتاوی‌دا بە تۆمەتگەلی وەک دامەزراندان یان بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی نایاسایی، بێڕێزی کردن بە ڕێبەر یان دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی و پیلان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی، بە بیست و دوو ساڵ زیندان سزا درابوو.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

براکەمیان دەستگیر کردووە، چونکە من ڕۆژنامەنووسم؛ بۆچی؟

۵ جۆزەردانی ۱۴۰۲
شیما شهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
براکەمیان دەستگیر کردووە، چونکە من ڕۆژنامەنووسم؛ بۆچی؟