close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

براکەمیان دەستگیر کردووە، چونکە من ڕۆژنامەنووسم؛ بۆچی؟

۵ جۆزەردانی ۱۴۰۲
شیما شهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
من "شیما شەهرابی"، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری بەشی فارسییی ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر"م، ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەم دێڕانەم، زیاتر لە سێ حەوتووە کە بەراکەمیان بە هۆی چالاکییەکانی منەوە کە هەموویان پێوەندیدارن بە ڕۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤەوە، دەستگیر کردووە و بنەماڵەکەم لە ژێر سەخت‌ترین گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان‌ دەژین.
من "شیما شەهرابی"، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری بەشی فارسییی ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر"م، ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەم دێڕانەم، زیاتر لە سێ حەوتووە کە بەراکەمیان بە هۆی چالاکییەکانی منەوە کە هەموویان پێوەندیدارن بە ڕۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤەوە، دەستگیر کردووە و بنەماڵەکەم لە ژێر سەخت‌ترین گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان‌ دەژین.
سەجاد لە ڕادیۆ جۆراوجۆرەکان لەوانە ڕادیۆ جەوان، ڕادیۆ گفت‌وگۆ، ڕادیۆ سەلامەت، ڕادیۆ سەبا و ڕادیۆ ئێران بەرنامەی هەبووە، نمایشی ڕادیۆیی کردووە و لە پاڵ هەموو ئەمانەدا، کتێبی دەنگیی خوێندوە.
سەجاد لە ڕادیۆ جۆراوجۆرەکان لەوانە ڕادیۆ جەوان، ڕادیۆ گفت‌وگۆ، ڕادیۆ سەلامەت، ڕادیۆ سەبا و ڕادیۆ ئێران بەرنامەی هەبووە، نمایشی ڕادیۆیی کردووە و لە پاڵ هەموو ئەمانەدا، کتێبی دەنگیی خوێندوە.
گەنجیتی شیما شەهرابی و سەجاد شەهرابی
گەنجیتی شیما شەهرابی و سەجاد شەهرابی
من و سەجادی برام، کەم‌تر لە دوو ساڵ جیاوازیی تەمەنمان هەیە و وەک زۆربەی خوشک و برا هاوتەمەنەکان، پێوەندییەکی هاوڕێیانە و نزیکمان هەیە.
من و سەجادی برام، کەم‌تر لە دوو ساڵ جیاوازیی تەمەنمان هەیە و وەک زۆربەی خوشک و برا هاوتەمەنەکان، پێوەندییەکی هاوڕێیانە و نزیکمان هەیە.
منداڵی شیما و سەجاد
منداڵی شیما و سەجاد

من "شیما شەهرابی"، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری بەشی فارسیی ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر"م، ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەم دێڕانەم، زیاتر لە سێ حەوتووە کە بەراکەمیان بە هۆی چالاکییەکانی منەوە کە هەموویان پێوەندیدارن بە ڕۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤەوە، دەستگیر کردووە و بنەماڵەکەم لە ژێر سەخت‌ترین گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان‌ دەژین.

براکەم "سەجاد شەهرابی"، بێژەری ڕادیۆ و دووبلۆرە و زیاتر لە ١٦ ساڵە کە لە میدیا ڕادیۆییەکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی‌دا کار دەکات.

***

سەر لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٢، ٦ کەس لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردۆسەر ماڵی باوکم و دوای لێدانی لەسەرایەداری بیناکە، دەچنە ناو ماڵەکەوە و دەیپشکنن. لاپ‌تۆب، مۆبایل، کارتە بانکییەکان و بەشێک لە سامانی باوکم لەوانە بڕێک دۆلار کە بە هۆی پیشەکەیەوە [زێڕ و زێرسازی] لە ماڵەوە هەڵیگرتبوو لە قاسەکەی باوکم دەردەکەن و بەم بۆنەوە کە هەموو ئەمانە تۆمار دەکرێن، دەیبەن و دەڵێن ئەوپەڕەکەی ئەمڕۆ کەل‌وپەلەکان و منداڵەکەتان کە تەنیا بۆ چەند پرسیار و وڵامی ساکار لە لای ئێمە ڕاگیراوە، دەگەڕێنینەوە.

براکەم پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە پێوەندییەک‌دا ڕایدەگەیەنێت کە بۆ زیندانی ئێڤین گوازراوەتەوە.

دوای تێپەڕ بوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی براکەم، لقی دووهەمی لێپرسینەوەی زیندانی ئێڤین دوای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی باوکم وەک ناوەندەی لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە ناسێنراوە، هێشتا باسی تۆمەتی براکەمیان نەکردووە و تەنیا وتوویەتی کە ئەو بە شێوەی کاتی و بۆ ماوەی مانگێک بڕیاری دەستگیر کردنی دەرکراوە و چونکە ئەو لە کاتی دەستگیری‌دا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، پێویستە بۆ تێپەڕ بوونی قۆناغە یاساییەکان و دەرکردنی بڕیاری دادوەر بۆ ڕەزامەندی دەربڕین یان ڕەت کردنەوەی بڕیاری دەستگیر کردنە کاتییکەی، لە گرتووخانەدا بمێنێتەوە.

سەرباری ئەمە، لەم ماوەدا باکم و هەندێک لە خزمان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە شێوەی تێلێفۆنی بۆ ئۆفیسەکانی ئەم ناوەندە بانگهێشت کراون و دەربارەی چالاکییەوکانی من، پێوەندیی من و براکەم و چالاکییەکانی ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر"، پرسیاریان لێ کردوون. مۆبایلەکەی باوکمیان زەوت کردووە و یەکێک لە خزمەکانمان بە جۆرێک کەوتۆتە ژێر کاریگەریی سێناریۆ ساختە و تۆقێنەرەکانی هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کە هەموو ڕێگاکانی پێوەندی کردنی لەگەڵ من داخستووە.

براکەم تا ڕۆژی چوارشەمە ٢٧ی گوڵان، بە شێوەی بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەم‌دا پێوەندیی هەبووە، بەڵام ئێستا زیاتر لە ٧ ڕۆژە کە پێوەندییەکانی بچڕاوە. ئەو لە دوایین پێوەندیی تێلێفۆنی‌دا ڕایگەیاندووە کە مانی لە خواردن گرتووە و لە ژوورێکی بچووکی تاکەکسییەوە بۆ ژوورێکی گەورەتر ڕاگوێزراوە. پێوەندییەکانی ئەو هەر لەو ڕۆژەوە بە تەواوی بچڕاوە و من و بنەماڵەکەم نیگەرانی بارودۆخیی جەستەیی و ڕۆحییەکەی ئەوین.

من و سەجادی برام، کەم‌تر لە دوو ساڵ جیاوازیی تەمەنمان هەیە و وەک زۆربەی خوشک و برا هاوتەمەنەکان، پێوەندییەکی هاوڕێیانە و نزیکمان هەیە. پێوەندییەک کە بە هیچ جۆرێک تێکەڵ بە کار و چالاکییە میدیاییەکانی من نەبووە. لقی خوێندنی براکەم ماف بوو، بەڵام خولیای دەنگ و دوبلۆری، ئەوی بەرەو ڕادیۆ ڕاکیشا. ئەو لە ڕادیۆ جۆراوجۆرەکان لەوانە ڕادیۆ جەوان، ڕادیۆ گفت‌وگۆ، ڕادیۆ سەلامەت، ڕادیۆ سەبا و ڕادیۆ ئێران بەرنامەی هەبووە، نمایشی ڕادیۆیی کردووە و لە پاڵ هەموو ئەمانەدا، کتێبی دەنگیی خوێندوە.

بەرنامەی "ئێرە شەو نییە"ی ڕادیۆ جەوان، یەکێک لە ناسراوترین بەرنامەکان بۆ بەردەنگی ڕادیۆکان لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم بەرنامەیە هەموو شەوێک لە لایەن بێژەرێکەوە بڵاو دەکرایەوە. ئەو شەوانی دووشەمە وتەبێژی بەرنامەی "ئێرە شەو نییە" بوو. "تەنزی وەرزشیی تۆپ" بە بێژەریی سەجادوە لە میدیای ڕادیۆ جەوانەوە، دوایین بەرنامەیەک بوو کە ئەو دوو ڕۆژ پێش دەستگیر کردنەکەی بڵاوی کردەوە.

من بیست و دوو ڕۆژە لە بارەی ئەم دەستگیر کردنەوەوە بێدەنگ بووم، چونکە پێموابوو ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە زوویی لە نەبوونی پێوەندیی کاریی ئێمە تێدەگەن و ئازادی دەکەن. بەڵام درۆ بەردەوامەکان، وڵام‌نەدانەوە، درێژە بوونەوەی ماوەی دەستگیر کردنەکەی و بچڕانی پێوەندییەکانی براکەم، گومانی دۆسییەسازیی ساختەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە دژی براکەم بەهێز دەکات. من جارێکی‌تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئەو هیچ پێوەندییەکی کاری بە منەوە و هەروەها هیچ زانیارییەکی لەسەر کارە میدیاییەکانی من نییە. من داوا لە هەموو ناوەندەکانی ڕۆژنامەنووسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەم تاکوو دەنگی ئێمە بن و باسی گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆسەر چالاکانی میدیایی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بکەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

براکەمیان دەستگیر کرد چونکە من ڕۆژنامەنووسم

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
براکەمیان دەستگیر کرد چونکە من ڕۆژنامەنووسم