ڕۆژی شەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ قوتابخانەی کچانەی عاشورا لە شەهر قودس لە ڕۆژئاوی پارێزگای تاران کرایە ئامانجی هێرشی کیمیایی.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ڕووداوەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کچانی قوتابی قوتابخانەی عاشورا دەبینرێن کە قوتابخانەکە بەجێدەهێڵن، هەروەها دایک و باوکی قوتابییەکان و خەڵکەکەش لە بەردەم قوتابخانەکە لە تەنیشت ئۆتۆمبێلی فیراکەوتن کۆبوونەتەوە.
ڕکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان ژەهراویی بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
🎥 سازمان حقوق بشری هه نگاو ویدیویی از حمله شیمایی در روز ۱۵ مهر به مدرسه دخترانه عاشورا در شهر قدس تهران را منتشر کرده و نوشته شماری از دختران دانش آموز به بیمارستان منتقل شده اند.#شهروندخبرنگار #مسمومیت_دانش_آموزان #حمله_به_مدارس pic.twitter.com/qyFxjwnJ9a
— ایران وایر (@iranwire) October 7, 2023
ئەو ڕووداەی ئەمڕۆ یەکەمین بابەتی ژەهراویی کردنی کچانی قوتابی لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا دایە کە تەنیا دوو حەوتووی لێ تێپەڕ بووە.
هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی کچان لە ئێران لە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە لە لووتکەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران دەستی پێکرد و تا کۆتایی ساڵی خوێندن درێژەی هەبوو.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و لەوێدا دۆخی قوتابخانەکانی کچانی بە بەرهەمی "سەرکێشی"، "بێحاڵی ڕواڵەتی" و "هیستریای بەکۆمەڵ"ی قوتابیان، لە ئەنجامی بەکارهێنانی مادەی وەک "بۆمبی بۆنی ناخۆش" و "ئەفشانەی فرمێسکڕێژ"زانیوە.
تێبینییەکەت بنووسە