بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "مێهدی وەلیزادە" و "مەسعوود ئەحمەدی" خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، مێهدی وەلیزادە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتێکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەسعوود ئەحمەدی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، بە توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
تێبینییەکەت بنووسە