شەوی ڕابردوو ١٦ی گوڵانی ١٤٠١، چەند ڤیدیۆیەکی ناڕەزایی هاوڵاتیان لە پارێزگای خوزستان بەرامبەر بە گران بوونی بەهای نان بڵاو کرایەوە، دوابەدوای ئەو ئینتێرنێت لە چەند شاری ئەو پارێزگایە لەوانە ئیزە، سوسەنگرد، ئەهواز و شادگان بڕا.
سەرچاوەیەک لە سوسەنگرد بە ناردنی ئەم گرتەڤیدیۆییە بڤۆ ئێرانوایەر، دەڵێت: "هاوکات بە بڕانی ئینتێرنێت، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هەڵیانکوتاوەتە سەر ناڕازییان و تەقەیان لێکردوون. ئەمڕۆش کەشی شارەکە بەتەواوی میلیتاریزە کرابوو."
لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە گەیشتۆتە دەستی ئێرانوایەر ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان و گاردی تایبەتی پۆلیئس لە شەقامەکانی شاری سوسەنگرد دەبیندرێت.
هەرچەند سەرچاوە فەرمییەکان و میدیاکانی ناوخۆی ئێران هەواڵی ئەو ناڕەزاییانەیان بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام "هەدیە کەسمایی"، پەیامنێری ئێرانی لە هەژماری تویتێرەکەیدا نووسیویەتی: "هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی چالاکانی مەدەنی و هەڕەشەیان لێکردوون ئەگەر بەشداری خۆپیشاندانەکان بن دەیانکوژن."
هەژمارێکی دیکە لە تویتێردا سەبارەت بە کەشی شاری سووسەنگرد نووسیویەتی، "ئێرە شێواوە، شەڕە. بەدبەختیان کردین بە گازی فرمێسکڕێژ. ئینتێرنێت هەر وا بڕاوە، وەکو فەلەستینی لێهاتووە."
کەناڵی تێلێگرامیی "ئیمتیداد"یش ئەمڕۆ شەممە ١٧ی گوڵان بڕانی ئینتێرنێتی مۆبایل لە شاری ئەهوازی پشتڕاست کردەوە.
مانگی پووشپەڕی ساڵی پار بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ زنجیرە خۆپیشاندانێک بەرامبەر بە قەیرانی ئاو لە خوزستان بەڕێوەچوو .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەو ناڕەزاییانەدا لانیکەم هەشت هاوڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و سەدان کەسی دیکەش دەستگیرکران.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە، کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کپکردنی دەنگی هاوڵاتیان لەو ناڕەزاییانەدا بە گولـلەی جەنگی و ساچمەیی تەقەیان لێکردوون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە