سەر لە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەمە یەکی گوڵانی ١٤٠١، دوای بانگەوازێک کە پێشتر لە لایەن ڕێکخراە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێرانەوە بڵاو کرابووەوە، زۆربەی مامۆستایانی شاغل و خانەنشینکراوی هەموو ئێران لە ناڕەزایەتیدا بە وڵامنەدانەوەی داخوازییەکانیان دیسان هاتنەوە سەر شەقامەکان و دەستیان دایە ناڕەزایەتی.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، دەیان مامۆستای شاغڵ و خانەنشینکراوی سنە لە گەرمەی گردبوونەوە ناڕەزیەتییەکەی خۆیاندا لەبەر دەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای کوردستان، وەک کاردانەوەیەکی هێمایین "کارتی سوور"یان دایە شێوازی کارکری دەوڵەت، مەجلیس و دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی سنە لە ناڕەزایەتییەکەی خۆیاندا بە نیشانەی سەرکوتی داخوازی و ڕووماڵنەکردنی هەواڵی ناڕەزایەتییەکانیان لە دەنگوڕەنگی نیشتمانیدا، بە یەک دەنگ بە زمانی فارسی درووشمی "ننگ ما صدا و سیمای ما"یان وتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی زیاتر لە ٥٠ پارێزگا و شاری هەموو ئێران گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
مامۆستایانی ناڕازی لە ناڕەزایەتییەکانی خۆیاندا خوازیاری بەڕێوەبردنی تەواوەتیی یاسای پلەبەندیی مامۆستایانی شاغڵ و هەروەها یاسای هەموارکردنی مووچەی خانەنشینکراوان، خوێندنی بێبەرامبەر و بە کوالیتی بۆ قوتابیان، پێکهێنانی وانەکانی خوێندن بۆ ١٦ قوتابی و ئازادیی مامۆستایانی زیندانیکراویان کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە