دەیان کەس لە مامۆستایانی مەریوان و ئەندامانی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان و سەوڵاوا" لە ناڕەزاتیەتیدا بە بەردەوامبوونی بەندکرانی "ئەسکەندەر لوتفی" و "مەسعوود نیکخا"، چالاکانی پیشەیی مامۆستایان، لە بەردەم ئیدارەی ئامووزش و پەرەوەرشی ئەو شارەدا گردبوونەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجموونەی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە ناردنی کۆمەڵێک وێنە لە گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی بە "ئێرانوایەر"ی وت: "سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە، ١٩ی گوڵانی ١٤٠١، زۆربەی مامۆستا شاغڵ و خانەنشینکراوەکانی مەریوان، لە ناڕەزایەتی بە بەردەوامبوونی بەندکرانی ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە بەردەم ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئەم شارەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرپا کرد و خوازیاری ئازادکردنی خێرا و بێمەرجی ئەم دوو چالاکە پیشەییەی مامۆستایان بوون."
🎥ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی گوڵان ژمارەیەکی بەرفراوانی مامۆستایان لە شاری #مەریوان وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستگیرکرانی "ئەسکەندەر لوتفی" و "مەسعود نیکخا" دوو ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی #مامۆستایان لە بەر دەمی ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئەو شارە گردبوونەوە.#كوردستان pic.twitter.com/D2Dpj2U9kx
— ئێرانوایەری کوردی (@kurdishiranwire) May 9, 2022
مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی مەریوان بە بەرزکردنەوە وێنەکانی مامۆستایانی بەندکراو لەوانە "ڕەسووڵ بوداغی"، "ئیسماعیل عەبدی"، "ئەسکەندەر لوتفی" و "مەسعوود نیکخا" و هەروەها وتنەوەی درووشمگەلێکی فارسیی وەک "معلم میمیرد، ذلت نمیپذیرد"، "معلم زندانی آزاد باید گردد" و "جای معلم زندان نیست"، خوازیاری ئازادکردنی بێمەرج و خێرای مامۆستایانی بەندکراو بە تایبەت ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا بوون.
ڕۆژی ڕابردوویش مامۆستایانی ناڕازیی مەریوان بۆ پشتیوانی کردن لە ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە زۆربەی قوتابخانەکانی ئەم شارەدا مانگیان گرت و نەچوونە سەر پۆلەکانیان.
گردبوونەوەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی مەریوان و مانگرتنی ڕۆژی ڕابردوو لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بەڕێوە چوون کە شەمەی ڕابردوو، ١٧ی گوڵانی ١٤٠١، داوای لە ئەندامەکانی کردبوو لە ڕێگەی مانگرتن لە قوتابخانەکان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی پشتتیوانی بکەن لە مامۆستایانی بەندکراو و داخوازییە یاساییەکانی مامۆستایان.
"ئەسکەندەر لوتفی"، وتەبێژی "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" و "مەسعوود نیکخا"، ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان و سەوڵاوا" لەگەڵ "شەعبان محەمەدی"، چالاکی ناسراوی پیشەیی، سپێدەی ڕۆژی یەکشەمە، ١١ی گوڵانی ١٤٠١، لە یەک کاتدا لە ماڵەکانی خۆیاندا لە شاری مەریوان دەستگیر کرابوون. شەعبان محەمەدی، همان ڕۆژ دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لەم ناوەندە ئەمنییەتییەدا ئازاد کرابوو.
ئەم دوو چالاکە پیشەییە دوای دەستگیردنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی مەریوانەوە، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و لە ئێستادا ٩ ڕۆژ بەسەر مانگرتنەکەیاندا تێپەڕ دەبێت.
دەستگیر کردنی ئەم دوو چالاکە پیشەییە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، لە ڕێگەی بانگەوازێکەوە داوای لە مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی ئێران کردبوو کە سەر لە بەیانیی ڕۆژی ١١ی گوڵان، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لە بەردەم ئیدارە گشتییەکانی ناوەندی پارێزگاکان و ئامووزش و پەروەرشی هەموو شارەکانی ئێراندا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە