هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی شاری مەریوان بە درووست کردنی کەشێکی قورسی ئەمنییەتی ڕێگریان کرد لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی ئەم شارە. هەروەها هەڕەشەی گرتن و دەستگیر کردنیان لە مامۆستایانی ناڕازی، ڕیبواران و هاوڵاتیانی ئاسایی کرد.
هاوڵاتی پەیامنێرێک، جگە لە ناردنی ئەم گرتە ڤیدیۆییە تایبەتە لە مەریوان بە "ئێرانوایەر"ی وت: "سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ ١١ گوڵانی ١٤٠١، ژمارەیەکی بەرفراوانی یەکەی چەکدارەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی، هێزە ئینتزامییەکان و گاردی تایبەتیی مەریوان بە بەربەست کردنی ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر بینای ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئەم شارە، ڕێگریان کردووە لە ئامادەبوون و بەرێوەبردنی گردبوونەوەی مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی مەریوان."
ئەو دەڵێت: "هێزە ئەمنییەتییەکانی مەریوان لە ڕێگەی گوشارهێنان و هەڕەشەی دەستگیر کردنی مامۆستایانی ئەم شارە بۆ پێشگرتن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستیان، توونیان کردوونەتە کۆڵانەکانی دەوروبەری ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی مەریوان و بە شێوەیەکی کرداری لەم کۆڵانانەدا بەند کراون."
ئەم دۆخە ئەمنییەتییە لە حاڵێک دایە کە "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی بانگەوازێکەوە داوایان لە مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشینکراوی ئێران کردبوو کە سەر لە بەیانیی ڕۆژی ١١ی گولانی ١٤٠١، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە بەردەم ئیدارەی گشتی ناوەندی پارێزگاکان و ئامووزش و پەروەرشی هەموو شارەکانی ئێراندا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە بەرن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە