ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی دژ بە حکوومەت لە ئێران گەیشتە کۆتایی مانگی سێهەم و حەوتووی سێزدەهەمی خۆیەوە.
هۆکاری دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان، گیان لەدەست دانی "ژینا (مەهسا) ئەمینی"، کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی، خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستان بوو، کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبووە تاران. ئەو لە ڕۆژی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠١، بە هۆی پابەند نەبوون بە حیجابەوە، لە لایەن پۆلیسی "ئەمنییەتی ئەخلاخی" دەستگیر کرا. تەنیا دوو کاتژمێر دوای گواستنەوەی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی (وزەرا)، ژینا (مەهسا) ئەمینی لە حاڵێکدا چبووە کۆماوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی "کەسرا"ی تاران و دوای دوو ڕۆژ گیانی لەدەست دا.
"ئێرانوایەر" لە حاڵی تۆمار کردنی ناو، وێنە و وردەکاری هەموو ئەو کەسانەیە کە لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا بە شێوەی ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دانیان پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەم لیستە بەهاوکاری سەرچاوە خۆجەییە جیاوازەکان، لەوانە شایەتحاڵان، بنەماڵە و نزیکانی قوربانیان، ڕێکخراوە مافییە (خۆجەیی و نێودەوڵەتییەکان)، ڕاپۆرتی میدیاکان کۆ کراوەتەوە و ئامادە کراوە.
ئەم ناوانە کە لە لایەن "ئێرانوایەر"بڵاو کراوەتەوە، لانیکەم لە لایەن دوو سەرچاوەی دیکەوە پشتڕاست کراوەتەوە، هەروەها ئەم لیستە بەڕۆژ دەکریتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە