close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڤیدیۆ

عەبادان؛ ژمارەی کوژراوانی کارەساتی مێترۆپۆل گەیشتە ٢٩ کەس

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
عەبادان؛ ژمارەی کوژراوانی کارەساتی مێترۆپۆل گەیشتە ٢٩ کەس

ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١، چوار رۆژ پاش کارەساتی ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل، ژمارەی گیان بەختکردووانی ئەو کارەساتە بۆ ٢٩ کەس بەرز بووەوە و ناڕەزاییەکانیش لە ئابادان و چەندین شاری دیکە بەرفراوانتر بۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" لەسەر زاری فەرمانداری ئابادانەوە ڕایگیەاندووە، ژمارەی برینداران ٣٧ کەس بووە کە تەنیا سێ لەوان ئێستا لە نەخحۆشخانەدا ماون.

چاودێران لە پێنجەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاریدا بۆ ڕزگارکردنی  گیرخوواردووان لەژێر ڕووخاوەکان، دەڵێن، هیوای زیندوومانەوەی گیرخواردووان زۆر زۆر کەمتر بووە. 

هاوکات وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ئابادان باس لەوە دەکەن، کە لەگەڵ چڕتربوونەوەی ناڕەزاییەکان دەنگی تەقەش زیادی کردوووە.

ڕەوشی شارەکە لە شەوی ڕابردووەوەو ئاڤارتەیە و هاوڵاتیانی تازیەبار لەپاش ڕووداوەکەوە شەقامیان چۆڵ نەکردووە، حکومەتیش بەردەوام هێز دەجووڵێنێت بەرەو شارەکە.

"بەگیان بەخوێن بەفیدات بین ئابادان"، دروشمی سەرەکیی ناڕازییانی تازیەبارە لە شاری عەبادان. 

داواکاری گشتیی خوزستان دەڵێت، ١٣ تۆمەتباری کارەساتی ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل دەستگیر کراون.

ناڕەزاییەکان پەرەی سەندووە و هاوڵاتیان لە شارەکانی دیکەی خوزستان و چەند پارێزگای دیکەی باشوری ئێرانیش ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

نیوەڕۆی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، یەک لە دوو تاوەرەکەی "مێترۆپۆل" لە شاری ئابادان ڕووخا.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تاران؛ دوو پۆلیس درانە بەر گولـلە و بریندار بوون

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تاران؛ دوو پۆلیس درانە بەر گولـلە و بریندار بوون