میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١، کەسێک لە مەزارگەی "ئیمام ڕەزا" لە شاری مەشهەد، بە چەقۆ پەلاماری دوو مامۆستای ئاینیی داوە.
ماڵپەڕی "عصر ایران" نووسیویەتی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا یەکێک لەو دوو مەلایە گیانی لەدەست داوە.
چەند میدیای دیکەی ناوخۆی ئێران ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا دوو کەس لە حەوشەی مەزارگەی ئیمامی هەشتەمی شیعەکان بە برینداری کەوتوون.
"تەسنیم"، ئاژانسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، هێرشکەرەکە دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تێبینییەکەت بنووسە