فەرماندەی پۆلیسی شاری "خومەین" لە پارێزگای مەرکەزی ڕایگەیاند، پۆلیس هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی دەستگیرکردووە کە خۆی بە "ئیمامی زەمان" دەناسێنێت.
"هادی ئەفراسیابی" لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی وتی، چەندین کەس پەیوەندیی پێوە کردین و ئاگاداری کردینەوە سەبارەت بە کەسێک، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی بە ئیمامی زەمان دەناسێنێت.
ئەفراسیابی زیادی کرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکرد و زۆر خێرا شوێنی نیشتەجێ بوونی تۆمەتبارەکەی دۆزییەوە.
فەرماندەی پۆلیسی شاری خومەین وتووشیەتی، تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوە بەراییەکانی پۆلیسدا، خۆی بە نوێنەری خوا لەسەر زەوی و ئیمامی زەمان ناساندووە.
بەگوێرەی قسەکانی ئەو فەرماندەیەی پۆلیس، پاش ئەوەی تۆمەتبارەکە گیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، دۆسیەکەی ڕادەستی دەزگای داد کراوە.
پێشتریش چەندین کەس لە ئێران بە تۆمەتی ئەوەی خۆیان بە ئیمامی زەمان ناساندووە دەستگیر کراون.
مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠، هاوڵاتییەکی شمشیر بەدەست لە شاری ئیسفەهان لەکاتێکدا سواری ئەسپ بوبوو بە شەقامەکاندا دەگەڕا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد ئیمامی زەمانە.
ئەو هاوڵاتییە کاتێک پۆلیس هەوڵی دەستگیر کردنی دەدا، دروشمی "نەمان بۆ خامەنەیی"ی دەوتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە