سەرچاوەکانی ئێرانوایەر لە دیواندەرە باس لەوە دەکەن، ژمارەیەک لە بریندارانی گردبوونەوەکانی ڕۆژی دووشەممە کەوتوونەتە دەستی هێزە ئەمنییەکان و گیراون.
وەک ڕاگەیەندراوە، ژمارەیەک لەو بریندارانەی باری تەندروستییان ناجێگیر بووە بە هێلیکۆپتێر لە دیواندەرەوە بۆ سنە گوازراونەتەوە و براون بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی ئەو شارە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها دەڵێن، دەرگای ماڵی خەڵک بەرەو هاوڵاتیان کراوەیە و بەشێکی بەرچاوی بریندارەکان لە ماڵان چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
🎥"ئێرە دیواندەرەیە؛ بژی کاک فواد!"
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 19, 2022
ناڕازییان لە #دیواندەرە لەگەرمەی وەستانیاندا بەرامبەر بە هێرشی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی حکومەت، بە وتنەوەی دروشمی "بژی سۆسیالیزم، بژی کاک فواد" شەقامیان هەژاند و پاشەکشەیان پێکردن.#ژینا_ئەمینی #ژنان #فواد_مصطفی_سلطانی #ژن_ژیان_ئازادی pic.twitter.com/e7wlIc7HRy
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، کەشی دیواندەرە بەتەواوی ئەمنییە و هێزە سەربازی و ئەمنییەکان کۆڵان و شەقامی شارەکەیان قۆڕخ کردووە.
"تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" ڕایگەیاندووە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ڕۆژی دووشەممەی دیواندەرەدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
ناسنامەی دوو سێ هاوڵاتییە لەم ڕاپۆرتەدا بە "مۆحسن محەمەدی" و "ڕەزا لوتفی" ڕاگەیەندراوە.
هەروەها هەندێک هەواڵی پشتڕاست نەکراوە بڵاو بۆتەوە لەمەڕ کوژرانی دوو هاوڵاتیی دیکە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز.
"ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران" لە دووەمین ڕاگەیەندراویدا بۆ ڕێکخستنی ناڕەزاییەکانی دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، داوای لە هاوڵاتیان کردووە درێژە بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هێمنانەی خۆیان بدەن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا "ئازادیی هەموو دەسترگیر کراوانی ناڕەزاییەکانی ئەم چەند ڕۆژە" وەک یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانی ناڕازی ڕاگەیەندراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە