"ئارمین شەریفە" و "هاوژین لەتیفی"، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارەوە دەستگیر کران.
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی شەریفە بە "ئێڕانووایەر" دەڵێت: "بەیانیی ئەمڕۆ ٣١ی گوڵانبی ١٤٠١ کاروانێکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفیی هاوسەری."
زیادیشی کرد: "ئەو هێزانە لەگەڵ پشکنینی ماڵەکە و دەست بەسەردا گرتنی مۆبایل و کەلوپەلە شەخسییەکانیان وەکو مۆبایل، هەر دوکیان دەستگیر کردن و بردیانن بۆ گرتووخانەی "شەهرامفەر" کە گرتووخانەی تایبەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسدرانە لە شاری سنە."
بەگوێڕەی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئارمین شەریفە چەدندین ساڵە نەخۆشیی شێڕپەنجەی لەنفۆمی هەیە و هەر بەو هۆیەشەوە لەم ساڵانەدا لە ماڵی خۆیاندا کەرەنتین بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەبێ ڕەچاو کردنی باری تەندروستیی ئەو هاوڵاتییە بردوویانە لەگەڵ خۆیان."
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی کردەوە، کە باری تەندروستیی شەریفە زۆر ناجێگیرە و هەموو جۆرە هەست بە ترس کردن یان دڵەڕاوکەیەک بەرەو خراپتر بوونی دەبات.
ئارمین شەریفە، کوڕی "ڕەزا شەریفە"، چالاکی مافی منداڵان و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کردستان-سنە یە.
ئارمین شەریفە پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٧دا، دوو جار لەلایەن دەزگای زانیاریی (ستاد خبری) ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیر کرابوو، بەڵام هاوژین لەتیفی یەکەم جارە کە دەستگیر دەکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە