نۆ ڕۆژ پاش ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل لە ئابدان، ناڕەزاییەکان لەو شارە لەکاتێکدا بەردەوامیی هەیە کە شار بەسەربازی کراوە، قەدەغەی هاتووچۆیە و ئینتەرنێتیش بەلاوازی کار دەکات.
سەرچاوەیەک لە ئابادانەوە بە ئێرانوایەر دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان لە نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی جۆزەردانەوە لە دەوروبەری ڕووخاوەکانی مێترۆپۆل جێگیر کراون و لە هەندێک گەڕەکی شار قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە."
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو گەڕەکانە زیاتر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی ئەرتەشن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بە خەڵکی ئەو گەڕەکانە ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی سێشەممە بۆیان نییە ئۆتۆمبێلی ئەرتەش بەکاربهێنن و پێویستە لە مینیبووس و ئوتوبوس و تاکسی کەڵک وەرگرن بۆ چوونە سەر کارەکانیان.
لاوازی و بڕانی هێڵی ئینژتەرنێتیش لە شارەکانی ئابادان، خوڕەمشەهر، ئەهواز، و شووش بەردەوامیی هەیە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، هاوڵاتیان جارێکی دیکە لەسەر شەقام ئامادە بوون، بەڵام هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هەر لە سەرەتاوە بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر ناڕازییان.
هاوکات لە شاری ئابادان ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان دەستگیر کراون و دەوترێت بەبێ ئەوەی بەڕەسمی ڕابگەیەندرێت لە تەواوی شارەکەدا قەدەغەی هاتووچۆ هەیە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە، شەقامی دەوروبەری ئەو شوێنانەی بڕیار بوو گردبوونەوەیان لێ ئەنجام بدرێت بەتەواوی داخراون.
لە چەند ڤیدیۆیەی دیکەشدا دەبیندرێت کە هاوڵاتیان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە هەروەها هاندەرانی یانەی ئیستیقلالی تاران پاش بردنەوەی جامی پاڵەوانیی سووپێرلیگی ئێران ڕژانە سەر شەقام و دروشمی دژ بە حکومەتیان وتەوە.
لە بوشێهر، کرماشان، کازرون، شاهینشەهر و چەندین شوێنی تارانیش گردبوونەوە ئەنجامدرا و دروشمی دژ بە حکومەت وترایەوە.
شەپۆلی ناڕەزاییەکانی ئەم جار لە ئێران، لەپاش ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل لە ئابادان دەستیپێکرد، هاوڵاتیان دەڵێن "حسێن عەبدولباقی"، خاوەنی تاوەرەکە و بەرپرسانی حکومەت خەتاباران لە ڕووخانی تاوەرەکەدا.
تاوەری مێترۆپۆل ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕووخا و بەپێی ئامارە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا تەرمی تەنیا ٣٣ کەس لەژێر ڕووخاوەکان هێندراوەتە دەرەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە