ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایانگەیاند، لە دوو زیندانی ئێراندا لانیکەم ١٥ زیندانیی سزادراو بە سێدارە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان گوازراونەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی.
ئەو ١٥ زیندانییە بریتین لە حەوت کەس لە زیندانی شاری "میناب"ـی سەربە سیستان و بەلوچستان و هەشت زیندانیی دیکە لە زیندانی "ڕەجاییشەهر"ـی کەرەج.
لەو هەواڵانەدا ئاشکرا نەکراوە کە کە ئەو زیندانیانە بە چ تۆمەتگەلێک بە سێدارە سزادراون.
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی ناوەندیی زاهدان لەسێدارە دران کە تەمەنی یەکیان لەکاتی دەستگیربوونیدا تەنیا ١٦ ساڵ بوو.
٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە "سزای سێدارە"دا ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بۆ ئێستا زیاترین سزای سێدارەی جێبەجێ کردووە لە هەموو جیهاندا.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە درابوو، کە کۆماری ئیسلامی لەساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ٣١٤ کەسی لەسێدارە داوە و لەو ڕووەوە لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا یەکەمە.
لێبوردنی نێدەوڵەتی جەختی لەوەش کردبووەوە کە ڕێژەی ١٩٪ لەو کەسانەی ساڵانە لە ئێران ە سێدارە دەدرێن هاوڵاتیانی بەلوچن، لەکاتێکدا کە تەنیا لەسەتا پێنجی ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە هاوڵاتیانی بەلوچ پێک دێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە