close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

فەرانەک ڕەفیعی، چالاکی ژینگەپارێز لە شەوی ڕابردووەوە دەستگیر کراوە

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"فەرانەک ڕەفیعی"، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە
"فەرانەک ڕەفیعی"، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە
فەرانەک ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان لەمیانەی ناڕەزایی خەڵکی ئەو شارەدا بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستگیر کراوە
فەرانەک ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان لەمیانەی ناڕەزایی خەڵکی ئەو شارەدا بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستگیر کراوە

"فەرانەک ڕەفیعی"، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانان لەمیانەی ناڕەزایی خەڵکی ئەو شارەدا بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستگیر کراوە و هێشتا بێسەروشوێنە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی ئێران‌وایەر کەوتووە، فەران ڕەفیعی لە مەیدانی "ئیقبال"ـی سنە بەبێ داوای دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە.

ئەو ژینگەپارێزە کوردە پێشتریش لەبەر چالاکییە ژینگەیی و مەدەنییەکانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پارێزگای کوردستانەوە دەستگیر کرابوو.

 دەستگیر بوونی فەرانەک ڕەفیعی لەکاتێکدایە، کە ناڕەزاییەکان بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە کوردستان لە سێیەم ڕۆژیدا بە مانگرتنی گشتی درێژەی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، خەڵک لە مەریوان، سەقز، دیواندەرە، سنە، کامێران، کرماشان، بۆکان، مەهاباد، شنۆ، نەغەدە، پیرانشار و سەردەشتیش تەڤڵی مانگرتنەکە بوون.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە شاری دیواندەرە ڕژانە سەر شەقام و دروشمی "ژن ژیان ئازادی"یان وتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

پشتیوانیی دەیان پارێزەری خەڵکی بۆکان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

۲۷ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پشتیوانیی دەیان پارێزەری خەڵکی بۆکان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی