بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ئێرانوایەر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران لە باکوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دەستیان کردووە بە بۆردومانی ناوچەکانی "باڵەکایەتی" و "هەڵگورد" لە سنووری هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە حزبەکانی کوردستان لە چەند ساڵ پێش ئێستاوە بەشێک لە بنکە و بارەگاکا و هێزەکانیان لەو ناوچانەدا جێگیر کردووە.
تاکو ئێستا نەزانراوە کە تۆپبارانەکە زیانی گیانیی لێکەوتۆتەوە یان نا، بەڵام دەوترێت لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچانە کەوتۆتەوە.
تۆپبارانی ئەو ناوچانە ڕۆژێک پاش ناڕەزایی بەرفراوانی هاوڵاتیان لە شاری شنۆ ئەنجام درا، کە شەوی ڕابردوو تاکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شەقامەکان بوون.
هاوکات سەرچاوەکانی ئێرانوایەر پشتڕاستی دەکەنەوە، کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی حکومەت لە شەقام و کۆڵانەکانی شنۆ جێگیر کراوە.
لەگەڵ ئەوە دا دوو "هێلیکۆپتێری کەشف"یش بەنزمی بە ئاسمانی شارەوە دەسووڕێنەوە.
ئێرانوایر تا تۆزێکی تر لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی دوایین دۆخی شاری شنۆ دەخاتە ڕوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە