یەکێتیی ئازادی کارێکاران، هەواڵی دەرکردنی بڕیاری موحارب بۆ "پەرهام پەروەری"، پاڵەوانیی مەلەوانی ئێران و هاوڵاتی خەڵکی سەقز، کە لە کاتی ئاخێزە سەراسەرییەکانی خەڵکی ئێران دەستگیر کرابوو بڵاو کردەوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە "مەزهەر پەروەری" باوکی پەرهام بڵاو کراوەتەوە، ئەو ڕۆژی دووشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، کاتێک لە شوێنی کارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵکدا لە تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە کوتەک، لیدان وئازار و ئەشکەنجە دەستگیر کراوە.
بەڕێز پەروەری جەختی کردووەتەوە، ٤٠ ڕۆژە کوڕەکەی کە لە بەندی ٢٠٩ گرتووخانەی ئێڤین دایە و لە ئێستاشدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە بڕیاری موحارب مەحکووم کراوە.
مەزهەر پەروەری لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵای کردووەتەوە داوا لە ناوەندە مافی مرۆییەکان دەکات پشتیوانی لە کوڕەکەی بکەن و دەڵێت: "ئەم بڕیارە شایانی کوڕەکەی من نییە."
پەرهام پەروەری کە لە لقی ورزشی مەلە کردندا چەندین پاڵەوانیی لە ئاستە جیاوازەکاندا بە دەست هێناوە و هەروەها ڕاهێنەری مەلەوانییە، وەک ئەندازیار لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەندازیاری لە تاراندا کاری دەکرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە