"ئەمیر فەراسەتی شاد"، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لەم شارەدا لە لایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێران وایەر" گەیشتووە، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، ئەمیر فەراسەتیشاد، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا لە شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە خۆجەییە، پەیکەری ئەم هاوڵاتییە کوردە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە.
گیان لەدەست دانی ئەم هاوڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی "ئێران وایەر" تەنیا لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ٢٦ی خەزەڵوەری١٤٠١ دا، لانیکەم ١١ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی مهاباد، بۆکان، سنە وسەقز بە دەستی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە