دوکتۆر ئیمان نەوابی، ڕێزیدێنتی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ناوەندی پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، دوکتۆر ئیمان نەوابی هاوڵاتیی خەڵکی مەشهەد و دانیشتووی شاری سنە ڕۆژی ١٤ی سەرمازەری ١٤٠١، دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بەبێ بەڵگەی دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، تاکوو ئێستا هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم پزیشکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، ڕێزیدێنتەکانی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە لە ناڕەزایەتیدا بە دەستگیر کردنی دوکتۆر ئیمان نەوابی، لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزەوە دەستان داوەتە مانگرتن و جگە لە نەخۆشەکانی بەشی فریاکەوتن، نەشتەرگەری بۆ هیچ نەخۆشێک ناکەن.
ئەم سەرچاوەیە لەم بارەوە زیادی کرد داواکاریی ڕێزیدێنتەکانی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی کەوسەری ئازاد کردنی خێرا و بێ مەرجی دوکتۆر ئیمان نەوابی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوەیە.
دەستگیر کردنی دوکتۆر ئیمان نەوابی لە حاڵێک دایە کە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، پێ ناوەتە ناو یازدەهەمین حەوتووی خۆیەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە