وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەمە ١١ی ڕەشەمە، گەمارۆ نوێیەکانی لە دژی کومپانیاکانی کەشتیوانی و پێترۆکیمیایی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگەیاند کە بەو پێیە ٢٠ کەشتی و ٦ کۆمپانیا لە ئیران، چین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڤیێتنام خراونەتەوە لیستی گەمارۆکانەوە.
ناوی ئەو کۆمپانیایانەی لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون بریتین لە : کۆمپانیای پێترۆکیمیای بووشەهر، کۆمپانیای پێتروکیمیایی شیراز، کۆمپانیای گلوبال مارین و کۆمپانیای شانگهای خوانران لە چین، کۆمپانیای گولدن لوتوس لە ڤیێتنام و کۆمپانیای SMCS لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
هەروەها لە ٢٠ی ڕێبەندان، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ٩ کۆمپانیای ئێرانی و بیانی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا پەیوەست بە هەناردەکردنی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران.
دوای نەوتی خاو هەناردەکردنی پێتروکیمیای، گرینگترین سەرچاوەی داهاتی کۆماری ئیسلامییە و گەمارۆکانی ئەمریکا بە مەبەستی گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە