close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەردەوامیی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابرات لە شارە جیاوازەکان

۲۵ گوڵانی ۱۴۰۲
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی خوزستان
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی خوزستان
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی چوارمەحاڵ‌وبەختیاری
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی چوارمەحاڵ‌وبەختیاری
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی موخابراتی لورستان
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی موخابراتی لورستان
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٥ی گوڵان، خانەنشینانی موخابراتی خوراسانی باشوور لە بەردەم موخابراتی شاری بیرجەند کۆ بوونەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٥ی گوڵان، خانەنشینانی موخابراتی خوراسانی باشوور لە بەردەم موخابراتی شاری بیرجەند کۆ بوونەوە.
بەردەوامیی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابرات لە شارە جیاوازەکان

لە درێژەی گردبوونەوەی خانەنشینان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی ئابووری و بژێوی ژیانیان، ئەمڕۆ لە شارە جیاوازەکانی ئێران، زۆربەی خانەنشینانی موخابرات، لە هەوڵیکی هاوئەهەنگ‌دا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی کرێکارانی ئازادی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٢، خانەنشینانی موخابرات لە پاریزگاکانی ئەسفەهان، خوزستان، خوراسان ڕەزەوی، خوراسانی باشوور، چوارمەحاڵ و بەختیاری، لۆرستان و بەشێک لە شارەکانی دیکە، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی موخابراتی ئەم شارانە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خانەنشینانی موخابراتی خوراسانی باشوور لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی موخابراتی شاری بیرجەند کۆ بوونەوە و داوای  پێدانی خێرای داواکارییەکانی خزمەتگوازریی پزیشکی و چارەسەرکاردنەکان و جێبەجێ‌کردنی ڕێساکانی دامەزراندن و کارمەندان کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن کۆمپانیای موخابراتی ئێرانەوە پەسندکرابوون دەکەن.

هەروەها خانەنشینانی موخابرات لە شەهرکورد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرامبەر بە جێبەجێ نەکردنی داواکاریی و خواستەکانیان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. 

لە شاری ئەسفەهان خانەشینان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی خواست و داواکارییەکانیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی موخابراتی ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد. هەروەها خانەنشینانی  موخابرات لە شارەکانی خۆڕەم‌ئاباد، ئەهواز، مەشهەد، ئەسفەهان و کەرەج کۆ بوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبردووە. 

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارە ئابووییەکان لەسەر چینە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگا بە تایبەت کرێکاران، خانەنشینان و مامۆستایان، و چڕتر بوونەوەی قەیرانی ئابووری ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا، مانگرتن و ناڕەزایەتییە بەرینەکانی کرێکاران، مامۆستایان و خانەنشینان لە ئێران تا دێت بەرەو زیادتر بوون دەچێت.  

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

شکستی ئەردۆغان لە سندوقەکانی ئێران؛ هەڵبژاردنەکانی تورکیە چووە خولی دووهەمەوە

۲۵ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
شکستی ئەردۆغان لە سندوقەکانی ئێران؛ هەڵبژاردنەکانی تورکیە چووە خولی دووهەمەوە