close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆڵبەرێکی دیکە بە فیشەکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
کۆڵبەرێکی دیکە بە فیشەکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

جارێکی دیکە لە ئاکامی تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا مافی مرۆڤییەکانی موردستان، ئەمڕۆ دووشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی "ئەهوەن دەشتی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوور کوژرا.

ماڵپەڕی کوردپا، نووسیویەتی کە ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵ تەمەنە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و تەرمەکەیشی تام کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاو کراونەتەوە، بە لەبەر چاو گرتنی کووشتنی "ئەهوەن دەشتی"، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کەمتر لە ٩ مانگ لە سنووری بانە کوژراون دەگاتە ١٧ کەس و تەنیا لە یەک حەوتووی ڕابردوودا ٣ کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون.

شەوی یەکشەمە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵان بە ناوی "یاوەر وەیسی"، هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەلاس باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە نەوسوود کوژرا.

چەند کاتژمێر پێش ئەمە و لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانەیش لاوێکی ١٧ ساڵان بە ناوی "فاڕووق عەلیزادە" بە تەقەی هێزەکانی پاراستنی سنووری کۆماری ئیسلامی گیانی خۆیان لە دەست دا.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە مافی مرۆڤییەکانی ئێران، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان‌دا کوژراون یان بریندار کراون.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج شەمە ٩ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە ئاماری کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکان لە مانگی نۆڤامبردا "١١٨" کەس بووە و نووسیویەتی کە هۆکاری زیاتر لە سەتا ٩٣ی کوژراوەکان و بریندار بوونی کۆڵبەران، "تەقەی ڕاستەوخۆ"ی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە لەم مانگەدا، ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١١٠ کۆڵبەریش بریندار کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان منداڵ بووە و ١٤ کەس لەم ١١٠ کەسەیش منداڵ بوون.

لێکۆڵینەوە لە ئاماری مانگە پێشووەکان نیشانی دەدات کە مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٣ لە چاو ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکان لە سەتا ٢٩٣ زیادی کردووە. زۆرترین ئامار لە ناو قوربانیانی کۆڵبەری‌دا بە ٩٣ حاڵەت بەر پارێزگای کوردستان دەکەوێت و پاشان پارێزگاکانی کرماشان بە ٢٢ حاڵەت و ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ٣ حاڵەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە و ئاماری کوژراوان و بریندار کراوەکانیش ئەم بابەتە دەسەلمێنن. "کۆڵبەر نیووز"، لە تازەترین ڕاپۆرتی ئاماریی خۆی‌دا باسی لە کوشتن و بریندار کردنی سەدان کۆڵبەر بە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوو دەکات لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیووز، لە ساڵی ٢٠١٢ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زاینی لانیکەم ٥٤٧ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە ١٦٠١ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامی و ڕووداوە سرووشتییەکانەوە لە کاتی کۆڵبەری‌دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژا و کوردستان‌دا بریندار کراون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوردستان و هەڵبژاردنی مەجلیس؛ هێڵکی گەورە لە نێوان دەوڵەت و خەڵک‌دا

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
تارا اورامی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
کوردستان و هەڵبژاردنی مەجلیس؛  هێڵکی گەورە لە نێوان دەوڵەت و خەڵک‌دا