close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

خامەنەیی: بوختان بە سوپا دەکەن و لە خەڵک نەترسن جنێو بە ئیمامیش دەدەن

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خامەنەیی: بوختان بە سوپا دەکەن و لە خەڵک نەترسن جنێو بە ئیمامیش دەدەن

"عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە وتارێکدا ئاماژەی بە تۆمارە دەنگییە بڵاوکراوەکەی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران دا و وتی، بوختان بە بنەماکانی ئینقلاب دەکەن، ڕۆژێک سووکایەتی بە مەجلیس دەکەن، ڕۆژێک ئەنجومەنی چاودێریی دەستوور و ئەمڕۆش سەرەی سوپای پاسدارانە بوختانی پێبکەن.

عەلی خامەنەیی لە وتارەکەیدا وتی، دوژمن بۆ بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی دوو کار دەکات، یەکەم فشاری دارایی دەخاتە سەر خەڵک و دووەم سووکایەتی بە بنەماکانی ئینقلاب دەکات.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەکەوە کۆرۆنا و لەلایەکی دیکەوە کێشە و گرفتی دارایی فشاریان بۆ خەڵک هێنابوو، هاوکات دوژمن دەستیکرد بە تەشهیر و بوختانکردن بە بنەماکانی حکومەت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ڕێپێوانی ئەمساڵ لە زۆربەی پارێزگاکانی وڵاتدا قەرەباڵغتربوو لە ساڵانی ڕابردوو.

ئەم بانگەشەیەی عەلی خامەنەیی لەکاتێکدایە، کە بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆانەی لە ڕێپێوانی ساڵیادی ئینقلابی ئیسلامی بڵاوبوونەتەوە، ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر چۆڵترە.

خامەنەیی هەورەها ئاماژەی بەو تۆمارە دەنگییەی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران دا کە لەم دواییانەدا بڵاوبۆتەوە و وتی: "ئەمڕۆش سەرەی سوپای پاسدارانە بوختانی پێ بکەن، لەو لاوە قسە بە شەهیدی گەورە قاسم سولەیمانی دەڵێن، ئەگەر لە تووڕەیی خەڵک نەترسانایە جنێویان بە ئیمامیش دەدا، بەڵام دیارە ناوێرن."

لەم دواییانەدا چەند تۆمارێکی دەنگیی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەوانە فەرماندەی پێشووی سوپا بڵاوکرانەوە کە تیایدا دوو باڵی سوپای پاسداران کە لەسەر بەرژەوەندیی مادی لەدژی یەکترن، گەندەڵیی دارایی یەکدی ئاشکرادەکەن.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

سکاڵایەک بەتۆمەتی "تاوانی جەنگی" لەدژی کۆماری ئیسلامی تۆماردەکرێت

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سکاڵایەک بەتۆمەتی "تاوانی جەنگی" لەدژی کۆماری ئیسلامی تۆماردەکرێت