close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

کەمال لوتفی دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای قوروە دەستبەسەر کرا

۲۲ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دەستبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار (وێنە: هانا)
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دەستبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار (وێنە: هانا)

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی قوروە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

کەمال لوتفی یەکەم جار ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ (١٦ی ئاوریلی ٢٠٢٣) لە شەقامێکی دێولاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی کامێران کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢دا (١٨ی مەیی ٢٠٢٣) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە زیندانی کامێراندا، بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک مانی لە خواردن گرت و دوای ٨٧ ڕۆژ بەندکران لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٣ جولایی ٢٠٢٣) بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

لە کۆتاییەکانی گەڵاڕێزانی ١٤٠٢دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٣) ئەم باوکە دادخوازە بۆ کۆبوونەوەی دادگا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی دێولانەوە بانگهێشت کرابوو.

کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفییە کە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولاندا بە دەسڕێژی هێزەکانی یەکەی تایبەت کوژرا.

دوای کوژرانی ئەم لاوە کوردە، بنەماڵەکەی کەوتنە ژێر هەڕەشە و گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە تاکوو لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا بڵێن کە کوڕەکەیان بە دەستی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان کوژراوە.

دوابەدوای بەردەوامبوونی هەڕەشە و گوشارەکان، کەمال لوتفیی باوکی ڕەزا لوتفی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

۲۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
دەستبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە