بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
ئەمیر ڕەحمانی پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتێکانی ورمێ بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان بە شکاندنی دەرگای ماڵ و وێڕای ئەشکەنجە و ئازار و بێڕیزیکردن، ئەمیر ڕەحمانییان دەستبەسەر کردبوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر ڕەحمانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە