"شەعبان محەمەدی"، چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان ئازاد کرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنجشەمە ٥ی ڕشەمەی ١٤٠٠ سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەڕیز محەمەدی لەم بارەوە بە "ئێرانوایەر"ی وت: "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەعبان محەمەدی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا و لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە زیندانی ناوەندیی مەریوان ئازاد کراوە."
شەعبان محەمدی، سێشەمەی ڕابردوو ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لە زیندانی ناوەندیی سنه، ناوەندی پارێزگای کوردستانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گوازرابوەوە.
ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان، یەکشەمە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسگیر کرا و ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠یش بۆ قۆناغەکانیتری لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە.
شەعبان محەمەدی، جگە لە "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان" ئەندامی "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"ە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە