دووابەدووای ئەوەی ئۆکرانیا داوای چەکی دوور مەودای لە ولاتانی ڕۆژئاڤای کرد و هاوکات خوازیاری ئەوەش بوو کە مۆڵەتی پێبدرێت، ئەو چەکانە بۆ پێکانی ئامانج گەلێک لە خاکی ڕوسیادا بەکاربهێنێت، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕوسیا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات و دەڵێت ئەگەر شتی وا ڕووبدات، ئەوە وڵاتەکەی ئەویش چەک دەدات بە دژبەرانی ناتۆ.
پوتین لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردووە کە ئەگەر "یەکپارچەیی خاکی" وڵاتەکەی بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.
سەرۆکی روسیا ئەو قسانەی لە میانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەرانی میدیا ڕۆژئاواییەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان ئەنجامدا و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە مۆسکۆ چەکی هاوشێوە پێشکەش وڵاتانی دژ بە ناتۆ دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ڕۆژئاواییەکان.
ئەو لێدوانەی پوتین لە دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییە بیانییەکان دوای ئەوە هات کە چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی لە نێویاندا ئەمریکا ڕەزامەندی خۆیان لەسەر بەکارهێنانی چەکی ڕۆژئاوایی، لەلایەن ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا ڕاگەیاند.
سەرکردەکانی ڕووسیا چەندین جار هۆشدارییان داوە بەرامبەر بە هەر جۆرە تێوەگلانێکی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە شەڕی ئۆکرانیا.
تێبینییەکەت بنووسە