close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

لانیکەم ٣٨ کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کوژران

۳ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لانیکەم ٣٨ کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کوژران
لانیکەم ٣٨ کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە کوژران

گروپی حەماس ڕایگەیاند کە لە دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕدا لانیکەم ٣٨ کەس کوژراون. بە گوتەی ئەم گرووپە، لەم هێرشانەدا خانووی هاووڵاتیان کراونەتە ئامانج.

ئیسرائیل لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکاندا ئامانجەکانی ئەم هێرشانە بە "ژێرخانی سەربازی" ناوبردووە. سوپای ئیسرائیل دوای ماوەیەکی کەم بڵاویکردەوە، ئامانجی یەکێک لەو هێرشە ئاسمانیانەی کە کەمپێکی پەنابەرانی کردووەتە ئامانج دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری غەزە و شوێنی نیشتەجێ‌بوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی کەتیبەکانی عزەدین قەسام بووە. دیار نییە کە ئەو کەسە کراوەتە ئامانج یا دەرباز بووە.

بەرپرسانی حەماس ڕایانگەیاندووە کە هێرشی دووەمی سوپای ئیسرائیل ناوچەی "ئەلتەفەح"ی لە شاری غەزە کردووەتە ئامانج. سوپای ئیسرائیل وردەکاری زیاتری سەبارەت بەم هێرشە بۆ میدیاکان نەخستووەتەڕوو و تەنیا ئەوەی ڕاگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دامەزراوە سەربازییەکانی حەماسیان لە شاری غەزە بۆردومان کردووە.

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردەوە، ناوچەی "شوجەعیە"یش لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەدا بۆردومان کراوە. ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دەردەخەن کە خانووی زۆر لەو ناوچەیە وێرانبوونە.

گروپی حەماس لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.

یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕ بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی داهاتووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەزە و پەرەسەندنی گرژییەکانی سنووریی لەگەڵ لوبنان و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووە.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

ڕێگریی لە چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی کیمیا تورکاشوەند

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێگریی لە چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی کیمیا تورکاشوەند