کۆمپانیی "تانکەر ترەکێرز" کە چاودێریی هاتووچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان دەکات لە ئاوە ئازادەکاندا ڕایگەیاند، بارهەڵگرێکی ئێرانی لەکاتێکدا کە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی پێبووە لە نزیک کەناراوەکانی دەریای چین ئاگری گرتووە.
تانکەر ترەکێرز بەبڵاوکردنەوەی توییتێک نووسیویەتی کە ئەو بارهەڵگرە کۆنە ئاڵای وڵاتێکی دیکەی لەسەر بووە و بیمەشی نەبووە.
ئەوەش لەکاتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ڕایگەیاندووە، ئەو نەوتهەڵگرەی لەنزیک دەریای چین ئاگری گرتووە ئێرانی نیە، بەڵام پێدەچێت بارەکەی هیی ئێران بێت.
لەئێستادا چین گەورەترین مشتەریی نەوتی ئێرانە و لەساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی لە ئێران کڕیوە.
هاوکات دەوڵەتی چین خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم ئامارە دوورە لەڕاستی و لەساڵی ڕابردوودا تەنیا لەمانگی دێسەمبەردا بڕێک نەوتی لە ئێران کڕیوە.
تێبینییەکەت بنووسە