نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیاندا دەنگی ئەرێنییان دایە پرۆژەیاسای ئەرکدارکردنی بانکی ناوەندی بۆ بەئیسلامیکردنی سیستمی بانکداری لەو وڵاتەدا.
خستنەبەر باس و دەنگدانی مادە جیاجیاکانی پرۆژەیاسای سیستمی بانکداریی کۆماری ئیسلامی لە ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ـەوە لە پەرلکەمانی ئێران دەستی پێکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ پسپۆڕ و شارەزای بواری بانکداری لە ئێران، لەوانە پێنج سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمان داوایان لێکردبوو خستنەبەر باس و دەنگدانی ئەو پرۆژەیاسایە بوەستێنێت.
ئەو پسپۆڕە بانکییانە لە نامەکەیاندا هۆشدارییان دابووە "محەمەدباقر قالیباف" کە پرۆژەیاسای سیستمی بانکداریی کۆماری ئیسلامی نەک هیچ کێشەیەکی بانکی ناوەندی و سازوکاری ئابووریی لەو وڵاتەدا چارەسەر ناکات، بەڵکو قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە.
بەقسەی ئەو پسپۆڕانە لەو پرۆژەیەدا دەسەڵاتی حکومەت بۆسەر بانکی ناوەندی نەک کۆنترۆڵ نەکراوە بەڵکو زیاتریش بووە، ئەوەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵکشانی لەناکاو و لەڕادەبەدەری هەڵئاوسانی ئابووری.
ئەو پسپۆڕانە هەروەها ڕەخنەیان گرتووە، کە ئەو پرۆژەیاسایە دەسەڵاتێکی لەڕادەبەدەر دەداتە "ئەنجومەنی فیقهی"ـی بانکی ناوەندی.
ئەنجومەنی فیقهیی بانکی ناوەندیی ئێران لە سەردەمی سەرۆککۆماریی "حەسەن ڕوحانی"دا دامەزرا و دەستی بەکارەکانی کرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، "غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم"، سەرۆکی ئەنجومەنی فیقهیی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، بۆ هەر بانکێک لە ئێران "چاودێرێکی شەرعی" دادەندرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە