close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

تۆمەتباری هێرش بۆسەر سێ مەلاکەی مەشهەد لەسێدارەدرا

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تۆمەتباری هێرش بۆسەر سێ مەلاکەی مەشهەد لەسێدارەدرا

سەرۆکی دەزگای دادی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاند، "عەبدولەتیف مورادی"،  تۆمەتباری هێرش بۆسەر سێ مەلاکەی مەشهەد، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان لەسێدارەدراوە.

"غوڵامعەلی سادقی" وتی، تۆمەتی عەبدولەتیف مورادی "چەک ڕاکێشان لەدژی خەڵک بەمەبەستی کوشتن و تۆقاندن" بووە.

عەبدولەتیف مورادی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە لە حەوشەی مرزارگەی "ئیمام ڕەزا" لە مەشهەد بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ مەلا و دووانیانی کوشت.

میدیاکانی ئێران سەرەتا ڕایانگەیاند کە عەبدولەتیف مورادی خەڵکی ئەفغانستانە، بەڵام دواتر "تەسنیم"، ئاژانسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، کە مورادی خەڵکی ئوزبەکستان بووە و لە ساڵێک پێش ئێستاوە لە سنووری پاکستانەوە چووەتە بۆ ئێران ولەو کاتەوە نیشتەجێی شاری مەشهەد بووە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە مورادی "تەکفیری" بووە، تەکفیری لە گوتاری کۆماری ئیسلامیدا بەو کسانە دەوترێت کە هەوڵ دەدەن بۆ ناکۆکی نانەوە لەنێوان شیعە و سوننەدا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

١٠ مامۆستای دەستگیر کراو لە زیندانی سەقز مانیان گرت لە خواردن

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
١٠ مامۆستای دەستگیر کراو لە زیندانی سەقز مانیان گرت لە خواردن