close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێزە سنوورییەکانی ئێران سێ کۆڵبەر برینداردەکەن

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێزە سنوورییەکانی ئێران سێ کۆڵبەر برینداردەکەن

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود و مەریوان بە لێدان و تەقەی گوللـە لانیکەم سێ کۆڵبەریان بریندار کردووە، کە تەمەنی یەکیان تەنیا ١٧ ساڵ بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی بە "سەروەر ڕەستگار"، "مەحموود شەمسی‌نەژاد" و "سوهەیب قەیتوولی" ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سوهەیب قەیتوولی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ڕۆژی ڕابردوو لەکاتێکدا لە سنووری نەوسوود سەرقاڵ بووە بە کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە و لێی دراوە.

هەنگاو نووسیویەیتی، ئەو هێزانە دەموچاو و سەر و لووتی سوهەیب قەیتوولییان شکاندووە.

هاوکات، مەحموود شەمسی‌نەژاد، خەڵکی سەوڵ‌ئاوا ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود دراوەتە بەر گولـلەی ساچمەیی هێزە سەربازییەکانی ئێران.

سەروەر ڕەستگاریش هەر دوێنێ لە سنووری مەریوان بە گولـلەی هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ئێران بریندار بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و ١٦٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

هەروەها لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٥٤٧ کۆڵبەر لەو ناوچانە کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٦١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

ڕێگەچارە مەحاڵەکان؛ دوا توێژینەوەی زانکۆیەکی دەوڵەتی چی لەسەر ئابووریی ئێران دەڵێت؟

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
ڕێگەچارە مەحاڵەکان؛ دوا توێژینەوەی زانکۆیەکی دەوڵەتی چی لەسەر ئابووریی ئێران دەڵێت؟