ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١، سوپای ئەمریکا بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەکدا هێرشێکی کردە سەر میلیشیاکانی سەربە ئێران لە سوریا. "سینتکام" ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو یان سێ چەکداری سەربە ئێران کوژراون.
بنکەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕابردوو دوو بنکەی میلیشیاکانی سەربە ئێران لە خاکی سوریادا کراونەتە ئامانج و هەموو چەک و تەقەمەنییەکانی ناویان لەناو براون.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "بەپێی بەراوردەکان، دوو یان سێ چەکداری سەربە ئێران لەو هێرشانەدا کوژراون کە ڕۆڵیان هەبوو لە هێرشەکەی دێرەزۆری سەر هێزەکانی ئەمریکادا لە ڕۆژی ١٥ی ئاگۆستدا."
ڕۆژی ١٥ی ئاگۆست بەدرۆن هێرشێک کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزۆری سوریا، ئەو هێرشە زیانی گیانیی لێنەکەوتۆتەوە.
سینتکام هەروەها نووسیویەتی، ئەو هێرشە بە چەند ڕاکێت لە ناوچەیەک بەناوی "کۆنۆکۆ" ئەنجام دراوە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە.
وەک ئاشکرا کراوە، ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا لەم ئۆپێراسیۆنانەدا بەسووکی بریندار بووە.
ئەمریکا پێشتر ڕۆژی سێشەممە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە ئۆپێراسیۆنێکی دیکەی لەدژی چەکدارەکانی سەربە ئێران ئەنجامدابوو لە دێرەزۆر.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە