"غوڵامحسێن ئیسماعیلی"، سەرۆکی نووسینگەی "ئیبراهیم ڕەئیسی" دەڵێت، سەرۆککۆماری ئێران بڕیاری داوە لە کۆڕی گشتیی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئامادە بێت و بچێتە نیۆیۆرک.
هەفتاوحەوتەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ـەوە لە نیۆیۆرک دەستی پێکردووە.
وابڕیارە دانیشتنە سەرەکییەکانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانەوە دەست پێبکات.
لە ئەگەری چوونی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ نیۆیۆرک، ئەوە یەکەم گەشتی ئەو دەبێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ئیبراهیم ڕەئیسی تۆمەتبارە بە بەشداری کردن لە کوشتاری هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی زیندانییە چەپەکانی ئێران.
ئیبراهیم ڕەئیسی لەو کاتەدا جێگری داواکاری گشتیی تاران و یەکێک لە چوار ئەندامی "کۆمیتەی مەرگ" بوو، کە لەلایەن "ڕوحوڵا خومەینی"، ڕێبەری پێشوو و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامییەو ئەرکدار کرابوون بۆ لەسێدارەدانی زیندانییە سیاسییە چەپەکان.
مانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ لەسەر فتوای "ئایەتوڵلا خومەینی"، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی هەزاران بەندکراوی سەربە سازمانی موجاهدینی خەلق و بەندکراوی سیاسیی چەپ بەبێ دادگایی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران.
ژمارەی ڕێکی ئەو بەندکراوانە هەرگیز ئاشکرا نەکرا، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە لەو دوو مانگەدا لانیکەم پێنج هەزار بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.
دەزگای داد و دەزگای زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تەرمی هیچ کامە لەو زیندانییانەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردەوە و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ناشتیانن. بەناوبانگترین گۆڕی بەکۆمەڵی ئەو زیندانیانە، گۆڕستانی "خاوەران"ـە کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانەوە.
"حەمید نووری"، یەکێکی دیکەیە لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسییەیە کە لەو سەردەمەدا کارمەندی دەزگای داد و زیندانەکانی ئێران بوو.
نووری مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئارلاندای ستۆکهۆڵم دەستگیر کرا و دوایە پاش دەیان دانیشتن لە دادگای سوێد بە تۆمەتی "تاوانی جەنگی" و "کوشتاری زیندانیانی سیاسی" بە زیندانی تاهەتایی سزادرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە