چین و سعوودیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان هەڵبگرێت و لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش هاوکاری بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، لە دوایین ڕۆژی سەفەرەکەی سەرۆک کۆماری چین بۆ سعوودیا دوای دیدار لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێگری پاشای سعوودیا لە ڕیاز، هەر دوو وڵاتەکە هەروەها داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد ڕێز لە "ڕژیمی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوە"ی چەکە ئەتۆمییەکان و هەروەها "بنەماکانی دراوسێتی" بگرێت.
لەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا کە ڕۆژی هەینی هەژدەهەمی سەرماوەز بڵاو کراوەتەوە، هەر دوو وڵاتەکە ڕێکەوتوون لەسەر پێویستیی بەهێز کردنی هاوکارییەکان بۆ زامن کردنی سرووشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر گرینگیی بەڵێندار کردنی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاگربەست داوا لە حوسییەکان کراوە کە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و دەست پێشخەرییەکان و هەوڵەکان بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لە یەمەندا هاوکاری بکەن.
چین و سعوودیا هەروەها لەسەر "گرینگیی سەقامگیری" لە بازاڕی نەوت پێداگریان کرد.
ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە پێوەندییەکانی سعوودیا لەگەڵ ئەمریکا ڕووی لە ساردی کردووە، ڕیاز هەوڵ دەدات بۆ پەرەسەندی پێوەندییەکانی لەگەڵ چیندا هەرنگاوی دیکە هەڵبگرێت.
هاوکات وەزیری دەرەوەی سعوودیا ڕایگەیاند بانگهێشتەکەی پاشای سعوودیا لە بەڕێز شی، لە درێژەی "بەهێز کردنی پێوەندییە مێژووییەکان و بەشداریی ستراتێژیکی دوو وڵاتەکە" ئەنجام دراوە.
لەم ساڵانەی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی پێدانی ڕێزێک ئیمتیازی بەرفرانەوە بە چین و ڕووسیا هەوڵی داوە ئەم دوو وڵاتە لە بوارە نێونەتەووەییەکانەوە لەگەڵ خۆی بخات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە