دوای بەڕێوەچوونی مانگرتنە سەراسەرییە سێ ڕۆژەکەی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، ڕاپۆرتەکان باس لە تێکهەڵچوونی نێوان بازاڕیانی شاری سنە لەگەڵ هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و هەروەها گرد بوونەوەی دووکاندارانی ڕوانسەر لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارە بە هۆی پلۆمپ کردنی دووکانەکانیان دەکەن.
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە تێکهەڵچوون لە نێوان دووکانداران و هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە شەقامی فێردەوسی و بازاڕی تاناکۆرا ی #سنە هاتووەتە ئاراە و دەنگی تەقە دەبیسترێت. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/KLqeHAAWQR
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) December 8, 2022
بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، سەر لە بەیانیی حەڤدەهەمی سەرماوەزی ١٤٠١، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە سنە دوای ناڕەزایەتیی بازاڕیان و دووکانداران بە پلۆمپ کردنی دووکانەکانیان لە کاتی ناڕەزایەتییە سێ ڕۆژە سەراسەرییەکاندا، لە ڕێگەی تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەییەوە هێرشیان کردۆتە سەر بازاڕیان و دووکاندارانەوە لەم شارەدا.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، چەکدارە حکوومەتییەکان لە مەیدانی "ئێقباڵ" و خیابانەکانی "سیرووس"، "فیردەوسی" و هەروەها "بازاڕێ تاناکۆرا"ی سنە، هێرشیان کردۆتە سەر بازاڕیان و دووکاندارانی ناڕازیان داوەتە بەر دەسڕێژی گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکە ساچمەییەکان.
هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە لە پێوەندیدا بە دۆخی یەکە پیشەییە پلۆمپ کراوەکان و هۆکاری پێداگریی بازاڕیان لەسەر بەردەوام بوونی مانگرتنی گشتی دوای پەیوەست بوونیان بە مانگرتنە سەراسەریییە سێ ڕۆژەکەوە دەڵێت: "ئەگەر پلۆمپی ئەو دووکانانەی کە لە کاتی مانگرتنە سێ ڕۆژەکەدا داخراون هەڵنەگیرێن، ئەرکی ئەخلاقیی یەک بە یەکی بازاڕیان و دووکاندارانی سنەیە کە بۆ پشتیوانی کردن لێیان مانگرتنەکانمان فراوانتر بکەین تا ئەم بازاڕی و دووکاندارانە بە تەنیا نەمێننەوە."
ئەم سەرچاوەیە هەروەها باس لە بلۆکە کردنی حسیابی بانکیی دەیان دووکاندار و بازاڕیی شاری سنە دەکات دوای پەیوەست بوونیان بە مانگرتنە سێ ڕۆژەکەوە لە لایەن دامودەزگا دادوەرییەکانی پارێزگای کوردستانەوە.
بە گوتەی ئەم هاوڵاتییە سنەییە، زۆربەی بانکەکانی سنە بۆ دەیان کەس لە هاوڵاتیانی سنە کە خاوەن یەکە پیشەییەکان و هەروەها خاوەن مۆڵەتی کاسپین و وڵامی ئەرێنیان داوەتەوە بە بانگەوازی جەماوەری بۆ مانگرتنی سەراسەریی سێ ڕۆژە، مەسێج و پەیامیان ناردووە و لە بلۆکە کردنی حیسابە بانکییەکانیان لە لایەن سەرچاوە دادوەرییە یاساییەکانەوە ئاگاداریان کردوونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە جێگیرەکانی "ئێرانوایەر" لە سنە، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی جەماوەری بۆ مانگرتنی سەراسەری لە ڕۆژەکانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە بازاڕیان و دووکانداران لە سنە کە خاوەن مۆڵەتی پیشەین، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە کە ئەگەر پەیوەست بن بە مانگرتنە سەراسەرییەکانەوە مۆڵەتی پیشەکانیان پووچەڵ دەکەنەوە، جەریمەی نەختی دەکرێن و دووکانەکانیشیان پلۆمپ دەکرێت.
سەرچاوە ناوخۆییەکان دۆخی سنە نەک ئەمنییەتی بەڵکوو بە "دۆخی سەربازی" وەسف دەکەن.
بە گوتەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە، سەدان کەس لە هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە حەساری ژمارەیەک لە ئیدارە دەوڵەتییەکانی وەک ئامووزش و پەروەرش، ئیدارەی پۆست، دوخانیات و تەنانەت حەساری هەندێک لە بانکەکان لەوانە بانکی میلیی سنە لە مەیدانی ئێقبالی ئەم شارەدا جێگیر کراون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بە تایبەت لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، جگە لە دانانی سەیتەرەی کۆنتڕۆڵ کردن لە ڕێگاکانی هاتن و دەرچوونی سنەدا، سەیتەرەی کۆنتڕۆڵی نێوان شارەکەیشیان لە هەندێک گەڕەکی وەک بەهاران، حەسەنئاوا و گەڕەکی ٢٥دا داناوە و هاتوچۆی هاوڵاتیان کۆنتڕۆڵ دەکەن.
ئەو لە پێوەندیدا بە وردەکاریی شێوازی هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە لەگەڵ هاوڵاتیانی خەڵک سنە لە سەیتەرەکانی کۆنتڕۆڵی نێوان شارەکەدا دەڵێت: "هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان جگە لە پشکینی سەیارە و لێپرسینەوە لە شۆفیر و سەرنشینەکان، لەو هاوڵاتیانەی کە وەک خۆیان دەڵێن گومان لێکراون مۆبایلەکانیان وەردەگرن و دوای گوازتنەوەی ناوەرۆکی مۆبایلەکانیان بۆ سەر لۆپ تاپەکەی خۆیان، ژمارەی سەیارەکان تۆمار دەکەن و بە شێوەی کاتی ئازادیان دەکەن و ئەگەریش دوای پشکنین و کۆنتڕۆڵ کردنی مۆبایلەکان شتی گومان لێکراو ببینین بانگهێشتیان دەکەن بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن."
ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەر لە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو بازاڕیان و دووکاندارانی ڕوانسەریش لە ناڕەزایەتیدا بە داخستن و پۆلۆمپ کردنی دووکانەکانیان لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییە سێ ڕۆژەکەدا لە بەردەم فەرامانداریی ئەم شارەدا گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و خوازیاری کردنەوەی پلۆمپی دووکانەکانیان بوون.
ئەمڕۆ ١٧ی سەرماوەز، ژماریەک لە دووکاندارانی #ڕوانسەر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر پلۆمپ کردنی دووکانەکانیان لەبەردەم فەرمانداری ئەم شارەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/IJ3CAjcy8M
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) December 8, 2022
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکانی "ئێرانوایەر" لە ڕوانسەر، دوای گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیی بازاڕیان و دووکاندارانی ڕوانسەر لە بەردەم فرمانداریی ئەم شارەدا، ١٠ کەس لە بازاڕیان و دووکاندارەکان بە نوێنەرایەتی لە باقیی دووکاندارە ناڕازییەکان چوونەتە ناو فەرماندارییەوە و بە ئامادە بوونی فەرماندار خۆی و فەرماندەی هێزی ئینتزامیی شاری ڕوانسەر خوازیاری لابردنی پلۆمپی دووکانەکانیان و هەروەها لابردنی گوشار لەسەر یەکە پیشەییەکان بوون لە بازاڕەکانی ئەم شارەدا.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە فەرماندار بەڵێنی بە دووکانداران و بازاڕیان داوە کە تا پاش نیوەڕۆ پلۆمپی دووکانەکان هەڵدەگرێت بەڵام بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر"، هێشتا فەرمانداریی ڕوانسەر بەڵێنەکەی خۆی لەسەر لابردنی پلۆمپی دوکانەکان نەبردۆتە سەر.
بەڵێنەکەی فەرمانداری ڕوانسەر لە حاڵێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەکان "پێوەندییە گشتییەکانی یەکێتییە پیشەییەکانی شاری ڕوانسەر" لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی پەیام و مەسێجەوە خاوەنی دووکانەکان و یەکە پیشەییەکانی ئاگادار کردبوەوە کە بە هۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا پیشەییەکانەوە ئەم دووکانانە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ داخراون و بڕی چوار میلیۆن تمەنیش جەریمە کراون.
تێبینییەکەت بنووسە