close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پشت‌ڕاست کردنەوەی "کوشتن و ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی" منداڵان لە کۆماری ئیسلامی‌دا لە لایەن چاودێری مافەکانی مرۆڤەوە

۶ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکی تازەدا کە سەرلەبەیانی سێ‌شەمه ٥ی گوڵانی ۱٤۰۲، بڵاو کراوەتەوە، سەرکوتی بەرفراونی  مندڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە، نووسی لە کاتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، منداڵێکی زۆر کوژراون و ئەشکەنجە دراون، دەست‌درێژی سێکسی کراوەتە سەریان یان بێسەروشوێن کراون.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکی تازەدا کە سەرلەبەیانی سێ‌شەمه ٥ی گوڵانی ۱٤۰۲، بڵاو کراوەتەوە، سەرکوتی بەرفراونی مندڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە، نووسی لە کاتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، منداڵێکی زۆر کوژراون و ئەشکەنجە دراون، دەست‌درێژی سێکسی کراوەتە سەریان یان بێسەروشوێن کراون.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکی تازەدا کە سەرلەبەیانی سێ‌شەمه ٥ی گوڵانی ۱٤۰۲، بڵاو کراوەتەوە، سەرکوتی بەرفراونی  مندڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە، نووسی لە کاتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، منداڵێکی زۆر کوژراون و ئەشکەنجە دراون، دەست‌درێژی سێکسی کراوەتە سەریان یان بێسەروشوێن کراون. 

بەپێی ئەوەی لەم ڕاپۆرتە تازەی ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییەدا هاتووە، ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە پێچەوانەی تەواوی یاساکانی "مافی منداڵ" و مەنشوورە نێونەتەوەییەکان کە ئێرانیش بە بەشێکیان پابەندە، منداڵانی ناڕازی لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لێکراوە.  

هەروەها دەزگای دادوەری ئێران بە هاودەستی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەتییەکان، ڕێگەیان بەم منداڵانە نەداوە پارێزەری هەڵبژێردراویان هەبێت و ئەوانی بەبێ مافی دادگایی دادپەروەرانە، بە تۆمەتگەلی ناڕوون مەحکووم کردووە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لەو منداڵە دەستبەسەر کراوانە لە دەرەوەی دادگای منداڵان دادگایی کراون کە "دەسەڵاتێکی دادوەری ناوازەیان نییە لە بواری منداڵاندا."

لە کاتی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی "ڕوحوڵا عەجەمیان"، یەکێک لە هێزەکانی بەسیج کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێ‌وڕەسمی چلەی "حەدیث نەجەفی" لە کەرەج کوژرا، لانیکەم سێ کەس لە ژێر تەمەن ١٨ ساڵ‌دا لە دادگای شۆڕشی کەرەج دادگایی کران. دادگایەک کە شایستەیی دادگایی کردنی منداڵانی نەبوو. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەی خۆی‌دا جەختی کردووەتەوە کە ژمارەیەک لەو منداڵانەی دەستگیر کراون، لە دوای ئازاد بوونیان ئیمکانی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە نەبووە و یان خزمەتگوزاری ئاسایشی کۆمەڵایەتی بنەماڵەکانیان ڕاگیراوە. 

لەم ڕاپۆرتەدا "تارا سپێهری‌فەر"، توێژەری باڵای ئێران لە ڕێکخراوی چاودێرییەکانی مافی مرۆڤ جەختی کردووەتەوە کە : "ڕێبەرانی ئێران دستی هێزە ئەمنییەتییەکانیان بۆ ئازاری سێکسی و ئەشکەنجەدانی منداڵان ئاواڵە داناوە و منداڵانیان خستووەتە ژێر دادگایەکی نادادپەروەرانە و بێ‌مانا."

هەروەها ئەو باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی ئەمنییەتی ئێران "لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا خۆیان لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەپێنراوی حکوومەت بۆ بێدەنگ‌کردنی منداڵان نەپاراستووە".

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوی مافی مرۆڤە، لە مەودای نێوان مانگی خەرمانان تاکوو ڕێبەندانی ۱٤۰۱دا، لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۱ بابەتی دەست‌درێژی کردن بۆ سەر منداڵان کراوە و وردەکاری زیاتر سەبارەت بەو دوو حاڵەتە پێشووەی ڕاپۆرتیان لەسەر دراوە تۆمار کردووە. 

ئەم ڕاپۆرتە جەخت دەکاتەوە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، چاوی منداڵانی دەستبەسەر کراویان بەستووە و ئازار وئەشکەنجەیان داون.  

بنەماڵەی گەنجێکی تەمەن ۱۷ ساڵان کۆمەڵێک بەڵگەنامەیان خستووەتە بەردەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە نیشان دەدات "لە لایەن بەرپرسانەوە کوتاویانە و لیان داوە و هەروەها دەست‌درێژی سێکسی کراوەتە سەری" بە شێوەیەک کە "شین بوونەوەی جەستە و خوێنبەربوونی کۆمی" لێکەوتووەتەوە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بازجووەکان کوڕێکی دیکەیان "لە ڕێگەی کردنی دەرزی بە ژێر نێنووکەکانی‌دا" ئەشکەنجەیان داوە. هەروەها منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە دوای لێدان و کوتان، شۆکی کارەبایی و دەست‌درێژی سێکسی دووجار هەوڵی خۆکوژی داوە. 

هەروەها پشتگوێخستنی بە ئەنقەست و کەمتەرخەمی لە چارەسەری پزیشکی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەدا دەستگیرکرا و بەهۆی لێدانی لە کاتی دەستبەسەر بوون‌دا تووشی شکانی بڕبڕەی پشتی بوو، کە لەم ڕاپۆرتەدا وەک یەکێک لە شێوازەکانی ئەشکەنجەدانی منداڵان تۆمارکراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە زۆرجار دایک و باوک و بنەماڵەی ئەو منداڵانە ناچارن دەکرێن بێدەنگ بن باسە لەوە نەکەن چی بەسەر منداڵەکانیان‌دا هاتووە. 

ڕێکخراوی مافەکانی مروڤ جەختی کردووەتەوە کە ئەم پێشێل‌کاریانە و دەیان نموونەی دیکە کە ڕاپۆرتیان لەسەر دراوە لە لایەن چالاکان و گرووپەکانی دادوەری پشت‌ڕاست کراوەتەوە.  

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بە دەستی چاودێری مافەکانی مرۆڤ گەیشتووە، دوو برای تەمەن ۱۷ و ۱۹ ساڵان بۆ دانپێدانان بە دژی باوکیان خراونەتە ژێر سەخت‌ترین بازجووییەکان و ئەشکەنجەدانەوە. هەروەها ئەم ڕێکخراوە جەختی کردووەتەوە ئەم دوو برایە بە هۆی ئەشکەنجە، ئازار و دەست‌درێژی سێکسی هەوڵی خۆکوژیان داوە کە سەرکەوتوو نەبووە. 

لە ڕاپۆرتێکی تۆمار کراوی دیکەدا قوتابیەک لە دوای دەستگیر کردنی لە مانگی نوامبەردا، بۆ ماوەیەکی درێژ لە ڕێگەی شۆکی ئەلیکترۆنیکییەوە خراوەتە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدانەوە. 

لەم ڕاپۆرتەدا چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر کوڕان و کچان بابەتی جۆراوجۆری باس کردووە کە دەست‌درێژی کراوەتە سەریان و خراونەتە ژێر قورس‌ترین ئەشکەنجە‌کانەوە. 

چاودێری مافی مرۆڤی ئێران تاکە ناوەندێکی مافی مرۆڤیی نەبووە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان‌دا دەستگیر کردن، ئازار، دەست‌درێژی و کوشتنی منداڵانی پشت‌ڕاست کردووەتەوە. 

لە دوایین ڕۆژی ساڵی ١٤٠١، "جاوید ڕەحمان"، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژێنێف، بە ئاماژەدان بە کوشتن، زندانی‌کردن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان , هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ناڕازییان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕایانگەیاند کە ڕەنگە کۆماری ئیسلامی "تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی" ئەنجامدابێت.

۱٥ ڕۆژ لە دوای ۱٥ی خاکەلێوەی ۱٤۰۲، شورای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە هۆی بەردەوامیی تێکچوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بڕیارنامەی درێژکردنەوەی ئەرکی ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەسەند کرد.

شایانی باسە پێشووتر لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا، شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی نوێی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکانی پێشێل‌کارییەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.

ئەمە یەکەم جارە کە لە شۆڕشی ۱۳٥۷ تا ئێستا وەها لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لەسەر بابەتەکانی پێشێل‌کاری مافی مرۆڤ لە ئێران پێک دەهێندرێت. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ژەهراویی کردنی قوتابیان؛ قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە کرانە ئامانج

۵ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ژەهراویی کردنی قوتابیان؛ قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە کرانە ئامانج